١ شوبات ٢٠١٧ - ١٢:٢٨
سەید عەلا مووسەوی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان راگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەید عەلا مووسەوی، سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعی لە عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعی لە عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات ‌و دوو رۆژ دەمێنێتەوە‌. جگە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ئەوقافی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەکانی ئایینی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع)، ابنا: مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان راگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەید عەلا مووسەوی، سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعی لە عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

نەقشبەندی گوتیشی "ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی وەك پێشتر رایگەیاندووە، بۆ پتەوكردنەوەی پەیوەندییەكانی كورد ‌و شیعەیە، كە، ماوەیەكە بەهۆی سیاسییەكانەوە ساردی تێكەوتووە".

مەریوان نەقشبەندی باسی لەوەش كرد، سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعی ئێوارەی رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی كوردستان و دوو رۆژ دەمێنێتەوە.

سەید عەلا مووسەوی لەگەڵ وەزیری ئەوقافی هەرێمی كوردستان ‌و نوێنەری سەرجەم پێكهاتەکانی ئایینی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، سەردانی چەند مزگەوتێكی شاری هەولێریش دەكات.