٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٩:٣١
دۆناڵد ترامپ رێکۆردێکی نوێی لە ناڕەزاییەکان تۆمار کرد

لەزۆربەی وڵاتانی جیھان دوای چەند مانگێک ھاوڵاتیان سیاسەتی سەرۆکی نوێیان ھەڵدەسەنگێنن و بەگەڕانەوەش بۆ مێژوو، کاردانەوەی ھاوڵاتیان لەبەرامبەر سەرۆکەکانی رابردووی ئەمریکا، دوای چەند مانگێک بووە بەتایبەت پێنج سەرۆکەکەی پێش دۆناڵد ترامپ.

دۆناڵد ترامپ ریکۆدرێکی نوێی تۆمار کردووە پاش ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا بووە یەکەمین سەرۆک کە پشتگیری زۆرینەی ھاوڵاتیانی ئەمریکا، لەدەست بدات.

لەزۆربەی وڵاتانی جیھان دوای چەند مانگێک ھاوڵاتیان سیاسەتی سەرۆکی نوێیان ھەڵدەسەنگێنن و بەگەڕانەوەش بۆ مێژوو، کاردانەوەی ھاوڵاتیان لەبەرامبەر سەرۆکەکانی رابردووی ئەمریکا، دوای چەند مانگێک بووە بەتایبەت پێنج سەرۆکەکەی پێش دۆناڵد ترامپ.

دۆناڵد ترامپ کە لە ٢٠ی ئەم مانگەوە دەستبەکاربوە، بەھۆی بڕیارە خێراو پڕ مشتومڕەکانی ئاستی جەماوەری بەرێژەی لەسەدا ٥٠ دابەزیوە، لەکاتێکدا، بەپێی چەند داتایەک دوای ئەوەی بیل کلینتۆن پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکای لە ساڵی ١٩٩٢ وەرگرت، دوای ٥٧٣ رۆژ لە وەرگرتنی پۆستەکەی، ئاستی ناڕەزایی ھاوڵاتیانی ئەمریکا بۆ سەرو ٥٠% زیادی کرد.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی “دەیلی تەلەگرافی”ی بەریتانی، دۆناڵد ترامپ ھەموو ریکۆردەکانی پێش خۆی تێپەڕاندووەو لەماوەی چەند رۆژێکداو بەھۆی بڕیارە کتوپڕەکانی، ئاستی ناڕەزایەتیی لەناو ئەمریکا ٥٠%ی تێپەڕاندووە.

بەپێی راپرسییەکیش کە لەلایەن دەزگای گالوب لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، ئاستی ناڕەزاییەکان لەبەرامبەر دۆناڵد ترامپ ٥١%ی تێپەڕاندووەو پێدەچێت لە رۆژانی داھاتوودا ژمارەکە بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

راپرسییەکەی دەزگای گالوبدا ئەوەخراوەتەروو کە دۆناڵد ترامپ تەنانەت بەرلەوەی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەربگرێت، لەلایەن شەقامی ئەمریکاوە رەخنەی لێگیراوەو بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان دژی سیاسەتی ناوبراو بوون لەسەر ئاستی ناوخۆو، تەنانەت دەرەوەی ئەمریکاش.

٢٠/١/٢٠١٧، لە مەڕاسیمێکدا، دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان، بووە ٤٥ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.