١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٤:٠١
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ کۆمەڵگاى حکومى لە شارى موسڵ کۆنترۆڵ کرایەوە

سوپاى عێراق ڕایگەیاندووە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەینى هێزەکانیان توانیویانە ناوچەى بیناکانى "کۆمەڵگاى حکومى" لە ناو شارى موسڵ کۆنترۆڵبکەنەوە.

سوپاى عێراق ڕایگەیاندووە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەینى  هێزەکانیان توانیویانە ناوچەى بیناکانى "کۆمەڵگاى حکومى"  لە ناو شارى موسڵ کۆنترۆڵبکەنەوە.

سەرچاوەیەکى ئەمنى لە ناو سوپاى  عێراقدا بە سکای نیوزی ڕاگەیاندووە، کۆمەڵگاى حکومى موسڵ کە پێک دێت لە بیناى نوێی پارێزگا و بیناى قایمقامییەت و  فەرمانگەى کشتوکاڵ و فەرمانگەى  پلاندانان و  دەزگاى تاپۆ، سەر لەبەیانى ئەمڕۆ ١٣ى کانوونى دووەم،  دواى شەڕ و پێکدادان لەگەڵ چەکدارانى داعشدا کۆنترۆڵکراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە شەڕەکاندا چەندین چەکدارى داعش کوژراوە و چەند ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراویش تەقیندراونەتەوە.

ئەمەش لە دواى دێت  بەرەبەیانى ئەمڕۆ  هەینى  عەبدولئەمیر یاڕەڵا، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق پردی حورییەیان لە سەر ڕوبارى دیجلە کۆنترۆڵکردوەتەوە کە هەردوو بەرى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواى شارەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

راشیگەیاند، لەڕوبەڕوبونەوەکاندا زیانێکی زۆر بە چەکدارانی داعش گەیشتووە و ژمارەیەک چەکدار کوژراون و دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیشدا گیراوە.

پردی حورییە گەڕەکەکانی نەسر و ئەفسەران لەڕۆژهەڵاتی موسڵ بە گەڕەکی حەدبا لە رۆژئاوای شارەکە دەبەستێتەوە.