عێراق: داعش پردی چواره‌می له موسڵ ته‌قانده‌وه
داعش، پردی چواره‌م له‌ناو شاری موسڵ، ده‌ته‌قێنێته‌وه، فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی عێراقیش ده‌ڵێن: داعش ده‌یه‌وێت ڕێگه له په‌ڕینه‌وه‌ی سوپای عێراق بگرێت بۆ به‌ری خۆرئاوای شاره‌كه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه، تیرۆریستانی داعش پردی چواره‌می سه‌ر ڕووباری دیجله‌یان له‌ناو شاری موسڵ، ته‌قاندوه‌ته‌وه.
عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ ئاماژه‌ی به‌وه داوه: هێزه‌كانی دژهتیرۆرو سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵی له ڕۆخی ڕوباری دیجله، نزیك بوونه‌ته‌وه.
وتیشی: ڕێكخراوی داعش له به‌ری خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ، به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، بۆیه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی پرده‌كان، كه هه‌ردوو به‌ری شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، رێگریی له پێشڕه‌ویی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بكات.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ئاشكرای كردوه: تائێستا هێزه ئه‌منییه‌كان 70%ی به‌ری خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵیان كۆنترۆڵ كردوه، دوای پاككردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرهه‌ڵات، قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات بۆ ڕزگاركردنی به‌ری خۆرئاوای شاره‌كه.
٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٣:٢٠
News ID: 803540
داعش، پردی چواره‌م له‌ناو شاری موسڵ، ده‌ته‌قێنێته‌وه، فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی عێراقیش ده‌ڵێن: داعش ده‌یه‌وێت ڕێگه له په‌ڕینه‌وه‌ی سوپای عێراق بگرێت بۆ به‌ری خۆرئاوای شاره‌كه.