٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٢:٤٨
تەقینەوەیەک لە بەغداد روویدا

تەقینەوەیەک لە ناوچەی جەمیلەی خۆرھەڵاتی بەغداد رویدا و ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێکەوتەوە،سەرچاوەکانی ھەواڵی عێراق رایانگەیاندووە تەقینەوەکە بەیانی ئەمرۆ لە ناوچەی جەمیلە روویداوە و ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە بێ ئەوەی زانیاری بدەن لەبارەی وردەکاری تەقینەوەکە و ئاماری قوربانیانەوە

تەقینەوەیەک لە بەغداد روویدا

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: تەقینەوەیەک لە ناوچەی جەمیلەی خۆرھەڵاتی بەغداد رویدا و ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێکەوتەوە،سەرچاوەکانی ھەواڵی عێراق رایانگەیاندووە تەقینەوەکە بەیانی ئەمرۆ لە ناوچەی جەمیلە روویداوە و ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە بێ ئەوەی زانیاری بدەن لەبارەی وردەکاری تەقینەوەکە و ئاماری قوربانیانەوە .

لە مانگی رابردووەوە بەھۆی ژمارەیەک تەقینەوە و پەلاماری تیرۆریستییەوە دەیان کەس لە شاری بەغداد کوژراون و برینداربوون ، بەپێی ئامارەکانی یونامی مانگی رابردوو لە شاری بەغداد ١٠٩ کەس کوژراون و ٥٢٣ کەسی تر برینداربوون ، بەپێی ئەو ئامارە شاری بەغداد دوای پارێزگای نەینەوا زۆرترین رێژەی قوربانی پەلامارە تیرۆریستییەکانی تیادا تۆمار کراوە .