٧ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٧:١٣
تورکیا لە باشیک دەکشێنێتەوە

“حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ “بیناڵی یەڵدرم” سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەبەغداد رایگەیاند، تورکیا بەڵێنیداوە رێز لەسەروەری خاکی عێراق بگرێت و رەزامەندیشی دەربڕیوە لەسەر داواکەی عێراق بۆ کشانەوەی ھێزەکەی لەناحیەی” باشیک” .

حەیدەر عەبادی:تورکیا لە باشیک دەکشێنێتەوە

“حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ “بیناڵی یەڵدرم” سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەبەغداد رایگەیاند، تورکیا بەڵێنیداوە رێز لەسەروەری خاکی عێراق بگرێت و رەزامەندیشی دەربڕیوە لەسەر داواکەی عێراق بۆ کشانەوەی ھێزەکەی لەناحیەی” باشیک” .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ھەر لەوکۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا “بیناڵی یەڵدرم” ئاشکریکرد، رێگەنادەین ھیچ ھێزێک سەروەری خاکی عێرق پێشێلبکات، جەختیشیکردەوە کە لەگەڵ بەغداد کاردەکەن بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و دورخستنەوەیان لەناوچەکە، وتیشی، بەھۆی ھەرەشەی تیرۆر و ناسەقامگیری ناوچەکەوە، قەبارەی ئاڵۆگۆرە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە ئێستادا بۆ ٧ ملیار دۆلار کەمبۆتەوە کە لەساڵی ٢٠١٢ ، ١٦ ملیار دۆلار بووە.

جگەل لەکۆبوونەوەی لەگەل عەبادی ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەگەڵ” فوئاد مەعسوم” سەرۆک کۆماری عێراق کۆبۆتەوە، بریاریشە یەڵدرم لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرکردەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق و چەند بەرپرسێکی باڵای پارت و لایەنەکانی تورکمان کۆبێتەوە.