عه‌لائه‌دین بروجه‌ردی: قه‌یرانه‌كانی سوریا به چاره‌سه‌ری سیاسی كۆتاییان پێ دییت
ئێران چاره‌سه‌ری سیاسی باشترین ڕێگه ده‌زانێت بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كانی سوریا، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی نابێت هیچ مه‌رجێك به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی سوریادا بسه‌پێنرێت.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: عه‌لائه‌دین بروجه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌ڕێوه‌چوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێران پشتیوانیی چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریا ده‌كات، به‌ڵام نابێت مه‌رج به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی سوریادا بسه‌پێنرێت. وتیشی: كه‌وتنی حه‌ڵه‌ب سه‌ركه‌وتن بوو بۆ سوپای سوریا.
پێش ئه‌و لێدوانه‌شی، بروجه‌ردی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی توركیای دابوه‌وه له‌باره‌ی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست و پشتیوانیی سه‌ربازی بۆ سوپای سوریا له‌لایه‌ن تارانه‌وه و وتبووی: ئه‌نكه‌ره به‌شێكی خاكی سوریای داگیر كردوه و ده‌بێت توركیا له‌و وڵاته بكشێته‌وه.
٦ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٢:١٥
News ID: 803106
ئێران چاره‌سه‌ری سیاسی باشترین ڕێگه ده‌زانێت بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كانی سوریا، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی نابێت هیچ مه‌رجێك به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی سوریادا بسه‌پێنرێت.