سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سبه‌ی سه‌ردانی به‌غداو هه‌رێم ده‌كات
سبه‌ی بن عه‌لی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی به‌غداو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پرسی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شه‌نگال له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی هه‌ردوولا تاوتوێده‌كات.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی خه‌به‌ر تورك، فكری ئیشك وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند ئه‌نكه‌ر دژی بوونی راسته‌وخۆ یان راسته‌وخۆی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یه له شه‌نگال و ئه‌گه‌ر هه‌ست به هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بكات ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكات.
ئیشك وتیشی بن عه‌لی یه‌ڵدرم له سه‌ردانه‌كه‌یدا چۆنێتی دوورخستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شه‌نگال له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق و ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێده‌كات.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ عیراق له كاتێدایه ئه‌و وڵاته هێزێكی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له باشیكی نزیك موسڵ جێگیركردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نكه‌ره‌و به‌غدا گرژی و ئاڵۆزی زۆری به خۆیه‌وه بینی و ئێستا به‌وته‌ی لێپرسراوانی توركیا ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵبداته‌وه.
٦ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٢:٠٧
News ID: 803103
سبه‌ی بن عه‌لی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی به‌غداو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پرسی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شه‌نگال له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی هه‌ردوولا تاوتوێده‌كات.