پۆلیسی بەرازیل: باڵیۆزی یۆنان لە بەرازیل کوژراوە
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە کە باڵیۆزی یۆنان بۆ بەرازیل کوژراوە و هاوسەرەکەی و ژنێکی تر و دوو پیاو گومانیان لێدەکرێت دەستیان هەبووبێت لە کوشتنیدا.
دەسەڵاتدارانی بەرازیل لەو باوەڕەدان کە کیریاکۆس ئەمیریدیس باڵیۆزی یۆنان لە بەرازیل لە ماڵەکەی لە ڕیۆ دیجانیرۆ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.
پێشتر هاوسەری باڵیۆزەکە وتبووی لە ڕۆژی دوو شەممە ٢٦ی کانوونی یەکەمەوە هاوسەرەکەی دیارنییە و بە "ونبوو" ناویبرد، بەڵام باڵیۆزخانەی یۆنان لەو وڵاتە لەوبارەیەوە وتبووی باڵیۆزەکەیان لە گەشتێکە و ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ دەگەڕێتەوە.
گینیتۆن لاگێس لێکۆڵەری پۆلیس بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی وتووە، ئەو خوێنەی کە لەسەر قەنەفەی ماڵی ژنە بەرازیلیەکەی باڵیۆزەکە دۆزراوەتەوە باوەڕ وایە خوێنی باڵیۆزەکە بێت. لێکۆڵەرەکە جگە لە ناوهێنانی فرانسواز ئەمیریدیس هاوسەری باڵیۆزەکە ژنێکی تر و دوو پیاوی وەکو گومانلێکراو لە کەیسەکەدا دەستنیشانکردووە.
دەسەڵاتداران لەو باوەڕەشدان کە هاوسەری باڵیۆزەکە پەیوەندیی لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس هەبووە. لێکۆڵەرەکە وتووشیەتی کە پێیان وایە تەرمی باڵیۆزەکە لە ماڵەکەیەوە براوەتە ناو ئەو ئوتومبێلەی کە باڵیۆزەکە لە ٢١ی کانوونی یەکەمدا بە کرێی گرتووە، کە دواتر تەرمەکەیی تیادا دۆزراوەتەوە.
٣٠ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:٥٧
News ID: 801768
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە کە باڵیۆزی یۆنان بۆ بەرازیل کوژراوە و هاوسەرەکەی و ژنێکی تر و دوو پیاو گومانیان لێدەکرێت دەستیان هەبووبێت لە کوشتنیدا.