کۆکی پێشمەرگە و سوپای عێراق ودواخستووی کۆنترڵکردنەوەی حەویجە
بەرپرسانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق کۆکن لەسەر ئەوەى مانەوەى چەکدارانى داعش لە حەویجە مەترسییە لەسەر عێراق بەگشتى و شارى کەرکوک بە تایبەتى، بەڵام لەسەر چۆنییەتى کۆنتڕۆڵکردنەوەى کۆکنین و هیچ لایەكیشیان بە مەرجی ئەوی تریان رازی نییە.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: فەرماندەی میحوەری باشوری كەركوكى هێزەکانى پێشمەرگە هۆکارى کێشەکان ئاشکرا دەکات و بەڕوونى باس لەوە دەکات کە پێشمەرگە ڕێ نادات سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى بێنە نێو شارى کەرکوک و لەوێوە هێرشە بکەنە سەر حەویجە.
ترسی هێزەكانی پێشمەرگە لە گەرانەوەی سوپای عێراق و هاتنە ناوەوەی حەشدی شەعبی بۆ کەرکوک، لە دووربارە بونەوەی ئەو شەڕانەیە كە لە ساڵانی رابردوو لە دوزخورماتوو روویاندا، بەڵام حەشدی شەعبی سورە لەسەر بەشداریكردنیان لە كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە و تێپەر بونیان بە كەركوكدا .
لە نێوان ناکۆکییەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق، تاكە داواكاری هاوڵاتیانی كەركوك ئەوەیە ئەو هێزانە ڕێکبکەون و مەترسی حەویجە لەسەر كەركوك لابەرن.
تەنها كورد ترسی لە هاتنە ناوەوەی سوپا و حەشدی شەعبی نییە، ئێستا عەرەبی سوننەش ترسیان لە بەشداری پێكردنی حەشدی شەعبی لە پرۆسەی كۆنترڵكردنەوەی حەویجە هەیە، چونكە ئەوان پێیان وایە بە چونە ناوەوەی حەشدی شەعبی شەری مەزهەبی دروست دەبێت.
٢٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:٣٤
News ID: 801234
لەسەر چۆنییەتى کۆنتڕۆڵکردنەوەى کۆکنین و هیچ لایەكیشیان بە مەرجی ئەوی تریان رازی نییە.