عه‌مار حه‌كیم: ڕێگه به دابه‌شبوونی عێراق ناده‌ین
عه‌ممار حه‌كیم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی چاره‌سه‌ریان هه‌یه و هه‌موو لایه‌نه‌كان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌شدار ده‌بن تیێدا، سه‌لیم جبوریش ده‌ڵێت: پێیان باشه خه‌ڵكی پارێزگاكان، به‌شداریی پاراستنی ناوچه‌كانیان بكه‌ن..
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئیسلامیی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: ڕێگه ناده‌ن عێراق دابه‌ش ببێت‌و ڕێگریش ده‌بن له‌وه‌ی عێراق ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕی ناوخۆ بكرێته‌وه.
حه‌كیم، ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی هێزه عێراقییه‌كان، پرسی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان و ئاینده‌ی عێراق دوای شه‌ڕی داعشیان، تاوتوێ كردوه.
عه‌مار حه‌كیم وتی: نه‌خشه ڕێگایه‌كی چاره‌سه‌ریان خستوه‌ته ڕوو كه ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و مه‌ترسیه چاوه‌روانكراوه‌كانیان كردوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له‌ناویشیاندا هه‌رێمی كوردستان به‌شداری بكه‌ن.
هاوكات، سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شه‌ڕی تیرۆریان كرد، ئه‌وان ناوچه‌كانیان ده‌پارێزن.
٢٧ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:٢٠
News ID: 801089
عه‌ممار حه‌كیم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی چاره‌سه‌ریان هه‌یه و هه‌موو لایه‌نه‌كان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌شدار ده‌بن تیێدا، سه‌لیم جبوریش ده‌ڵێت: پێیان باشه خه‌ڵكی پارێزگاكان، به‌شداریی پاراستنی ناوچه‌كانیان بكه‌ن.