چوار ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له گه‌ڕه‌كه‌كانی گۆگجه‌لی و زهوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ڕزگار كراون، ده‌یان كوژراو و برینداریان لێده‌كه‌وێته‌وه..
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، له‌رێگه‌ی چوار ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و به ئۆتۆمبێل، هێرشی كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه ڕزگاركراوه‌كانی گۆگجه‌لی‌و زهور له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ.
سیان له ته‌قینه‌وه‌كان گه‌ڕه‌كی گۆگجه‌لییان كردوه‌ته ئامانج‌و ته‌قینه‌وه‌ی چواره‌میش له گه‌ڕه‌كی زهوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، ڕوویداوه.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش، ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كان، ده‌یان كوژراو و برینداریان لێ كه‌وتوه‌ته‌وه كه به‌شێكی زۆر له قوربانییه‌كان، هاوڵاتیی مه‌ده‌نین.
لای خۆشیه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه: له ئه‌نجامی بۆردومانی تۆپخانه‌و فڕۆكه‌كان‌و هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی داعش، 70 تیرۆریست كوژراون، كه ژماره‌یه‌كیان سه‌ركرده‌ی ئه‌و ڕێكخراوه بوون.
٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٠٦
News ID: 800088
چوار ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له گه‌ڕه‌كه‌كانی گۆگجه‌لی و زهوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ڕزگار كراون، ده‌یان كوژراو و برینداریان لێده‌كه‌وێته‌وه..