ئەمڕۆ ئێران و ئێربەس ڕێککەوتنێک بۆ کڕینی ١٠٠ فڕۆکە ئەنجام دەدەن
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: دوو سەرچاوەی نزیک لە گفتوگۆکان ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم ڕێککەوتنێکی فەرمی لە نێوان ئێران و کۆمپانیای ئێربەس ئەنجام دەدرێت بۆ کڕینی ١٠٠ فڕکە.
سەرەتای هەفتەکەش ئێران کۆتایی هاتنی ڕێکارەکانی ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند، کە تیایدا نیوەی فڕۆکەکان لە جۆری گەورەو نیوەکەی دیکە بچووکن.
لە دوای لاچوونی گەمارۆکان، ئێران کڕینی ٨٠ فڕۆکەی جۆری ئێربەسی ئەڵمانی ڕاگەیاند کە ڕکابەرێکی سەرەکی کۆمپانیای بۆینگی ئەمەریکییە.
چاوەڕوان دەکرێت گەیشتنی یەکەمین فرۆکەی ئێربەس بە ئێران بکەوێتە پێش ٢٠ی کانوونی دووەم کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەست بەکاردەبێت کە لە دژی لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێرانە. لە هەمان ساڵ و لە مانگی ئایاردا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ئەنجام دەدرێت.
نزیکەی ساڵێکە لە دوای نەمانی گەمارۆ ئابوورییەکان، ئێران و کۆمپانیا بیانییەکان پەلە دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گرێبەستی بازرگانی ئەنجام بدەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران لە پلانیدایە بە کڕینی ٢٠٠ فڕۆکەی نوێ تۆڕی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی 'ئیران ئێر' نوێبکاتەوە.
٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٨:٥٦
News ID: 800083
ئەمڕۆ ئێران و ئێربەس ڕێککەوتنێک بۆ کڕینی ١٠٠ فڕۆکە ئەنجام دەدەن