٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٤٤
 زیاتر لە ٩ ھەزار ئازادکران

مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٩ ھەزار دەستگیرکراوی بێ تاوان ئازادکران


به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: مانگی تشرینی دووەمی رابردوو دادگاکانی عێراق زیاتر لە ٩ ھەزار دەستگیرکراوی بێ تاوانیان ئازادکرد، کەپێشتر لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە بەتۆمەتی جۆراو جۆر دەستگیر کرابوون.لەو بارەیەوە دادوەر “عەبدولستار بەیرەقدار ” وتەبێژی رەسمی دەستەی دادوەری فیدراڵی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، لەمانگی تشرینی دووەمدا دادگاکانی عێراق ٩ ھەزارو ٣٤٤ دەستگیرکراوی بێ تاوانیان ئازادکرد کە ٥٩٩ کەسیان بە گومانی تیرۆر دەستیگر کرابوون . وتەبێژی دەستەی دادوەری فیدراڵی ئاماژەی بەوەشکرد ، جگە لەو ٥٩٩ کەسە ، ئەوانی دیکە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جۆارۆجۆر لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی عێراقەوە دەستگیرکرابوون . زۆری ژمارەی ئەو تۆمەتبارە بێ تاوانانەی کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە ئازاد دەکرێن ، گومانی خستۆتە سەر ئەو رێوشوێنانەی دەزگاکانی ئاسایش پەێرەوی دەکەن بۆ دەستگیرکردنی گومان لێکراوەکان.