١٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٥٦
تاقمی داعش فەرماندەیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ لە دەست داوە

هاوکات لەگەڵ دەستپێبوونی ئازاد کرانی ناوچەی مەزرەعە لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش ناوەندی فەرماندەیی و کۆنتروڵی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ لە دەست داوە .

هاوکات لەگەڵ دەستپێبوونی ئازاد کرانی ناوچەی مەزرەعە لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش ناوەندی فەرماندەیی و کۆنتروڵی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ لە دەست داوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، عەبدولغەنی ئەسەدی فەرماندەی بەشی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی سوپای ئێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند: چەکدارانی داعش لە چل گەڕەک لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ وەدەرنراون.

هێزی ئێراقی هەروەها ئۆپراسیۆنی چوونەنێو گەڕەکی مەزرعە لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ دەستپێکردووە.

فەرماندەی بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی سوپای عێراق وتی : تەنیا چەند گەڕەک لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ ماوە کە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو چاڕەنووسی ئەوانیش دیاری دەکرێت.

ئەسەدی پێش بینی کرد کە خۆڕاگری چەکدارانی داعش لە گەڕەکە بە جێ ماوەکانی مووسڵ لاواز چونکە ئەم تاقمە ناوەندی فەرماندەیی خۆی لە دەست داوە و هێزی ئێراقی توانیویانە کۆنترۆڵی ناوچە جۆربەجۆرەکان بە دەستەوە بگرن .

له لایەکی دیکەوە کەناڵی مەیادین ڕاپۆرتی دا تیرۆریستانی داعش ژومارێک لە بنەماڵەکانی دانیشتووی دوو گەڕەکی میساق و قودسی لە مووسڵ داوەتە بەر پەلامار .

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە پارێزگەی کەرکووک ئەمڕۆ ڕایگەیاند تیرۆریستانی داعش 43 هێزی ناسەربازی کە لە شاری حەویجە لە باشووری ڕۆژاوای ئەم پارێزگەیە هەڵاتبوون لەبەر بەجێ هێشتنی ئەوەی بە ناوی سەرزەوینی خەلافەتی خۆیان ناویان نابوو ڕفاند و ئەوانیان بۆ شوێنێکی نادیار برد .
......
300