ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەدیداری بەرپرسانی نیزام و میوانانی کۆنفرانسی وەحدەتی ئیسلامی لەتاران جەختی کردەوە؛ ئینگلیز ، هەمیشە سەرچاوەی هەڕەشەو گەندەڵی و بەڵا بووە بۆ ڕۆژاوای ئاسیا.
حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەدیداری بەرپرسانی نیزام، میوانانی سیهەمین کۆنفرانسی یەکێتی ئیسلامی، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و چینە جۆربەجۆرەکانی جەماوەر، فەرمووی: ئەمڕۆ دوو ئیرادە لەناوچەکەدا کەوتوونەتە ڕووبەڕووی یەک، ئیرادەی یەکێتی و یەکڕیزی و ئیرادەی دووبەرەکی نانەوە، و لەو قۆناغە هەستیارەدا پشت بەستن بەقورئان و وانە ئیلاهییەکانی پەیامبەری مەزن(د.خ) وەک دەرمانی یەکێتی بەخش ڕێگەچارەی کوێرەوەرییەکانی جیهانی ئیسلامە.
حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی، سیاسەت و هەنگاوەکانی بەریتانیەکان لەدوو سەدەی ڕابردووی وەک دوو سەرچاوەی بەڵاو چارەڕەشی بۆ گەلانی ناوچەکە ناوبرد و فەرمووی: لەڕۆژانی ڕابردوودا ئینگلیسییەکان بەوپەڕی ڕووهەڵماڵاوی، ئێرانی مەزلوم و ئازیزیان وەک هەڕەشەیەک بۆسەر ناوچەکە ناوبردووە بەڵام هەموولا دەزانن کە بەپێچەوانەی ئەو تۆمەتانە ئەوە ئینگلیسییەکانن کەهەمیشە سەرچاوەو ئاخێزگەی هەڕەشەو گەندەڵی و مەترسی و بەڵا بوونە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بە هەوڵی زۆری ئیستکبارو ئیستعمار بۆ دووبەرەکی نانەوەو لاوازکردنی موسڵمانان ، فەرمووی: جیهانی ئیسلام ئەمڕۆ تووشی گرفت و ئازاری زۆرە کە یەکێتی و یەکڕیزی و هاریکاری و بازدان بەسەر ناکۆکی ئایینی و فیکری لەژێر سایەی هاوبەشیی بەرفراوانی ئیسلامی، ڕێگاچارەی ئەم کێشەو موسیبەتانەیە.
حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی فەرمووی: بێتوو گەلان و حکومەتە ئیسلامییەکان یەکگرتوو بن، ئەمریکی و زایۆنییەکان توانایی داسەپاندنی داواکاریەکانی خۆیان بەسەر موسڵماناندا لەدەست دەدەن و پیلانی لەبیرکردنی فەلەستین ناکام دەمێنێتەوە.
بەڕێزیان قەڵاچۆی موسڵمانان لە میانمار لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا تا نیجریا لە ڕۆژاوای ئەفریقاو ڕووبەڕووبوونەوەی موسڵمانان لەناوچەی زۆر گرینگی ڕۆژاوای ئاسیای ، لە ئەنجامەکانی پیلانی دووبەرەکی نانەوەی زۆرداران ناوبردو فەرمووی: لەم بارودۆخەدا شیعەی ئینگلیزی و سوننەی ئەمریکی وەک دوو تیغی مەقەستێک خەریکی ئاگرهەڵایساندن و دووبەرەکی نانەوەن.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی یەکڕیزی ، وەک گرینگترین ئامادەیی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلام ناوبردو فەرمووی : هەموو فیرقە ئیسلامییەکان چ شیعەو چ سوننە، لە نانەوەی دووبەرەکی خۆببوێرن و وجودی نازداری پەیامبەر(د.خ)، قورئانی پیرۆز و کەعبەی شەریف بکەن بە تەوەری یەکێتی و یەکڕیزی.
بەر لەوتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، حەسەن ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵهاتی لەدایکبوونی پیرۆز و نورانی پەیامبەری ئیسلام(د.خ)ی وەک ڕۆژی بانگ هێشتن بەرەو هەق و هەموو جوانییە ئەخلاقییەکان ناوبردو وتی: ڕەوشتی پەیامبەر)د.خ)، هەڵبژاردنی شتێکی مامناونجی نێوان هەق و ناهەق نەبوو بەڵکوو بەڕێزیان لەسەر گۆڕەپانی هەق واتە باشترین ئاراستەی هەڵدەبژاردومانای ئێعتدال ومیانەڕەویش هەر ئەوەیە.
ڕوحانی هەروەها لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە بەئاماژە بە هەندێ گرووپ و لایەن کە بەناوی پەیامبەری ڕەحمەتەوە سیمای ئایینیان بەتیرۆر و توندوتیژی ئالودە کردووە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئیران هەمیشە لەتەنیشت گەلانی چەوساوەی ناوچەکە لەبەرامبەر تیرۆریزمدا ڕاوەستاوەو ڕادەوەستێ.
لە کۆتاتیی ئەو دیدارەدا ژمارێک لەمیوانانی کۆنفرانسی وەحدەتی ئیسلامی لەنزیکەوە لەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی دیدار و وتووێژیان کرد.
.........
300
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی:
با موسڵمانان وجودی پەیامبەر(د.خ) ، قورئانی پیرۆز و کەعبەی شەریف بکەن بە تەوەری یەکێتی
١٧ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٤٥
News ID: 798916
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەدیداری بەرپرسانی نیزام و میوانانی کۆنفرانسی وەحدەتی ئیسلامی لەتاران جەختی کردەوە؛ ئینگلیز ، هەمیشە سەرچاوەی هەڕەشەو گەندەڵی و بەڵا بووە بۆ ڕۆژاوای ئاسیا.