١٧ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٣٨
بەڕێوە چوونی جێژن وری وڕەسمی لەدایک بوونی پیغەمبەری مەزنی ئیسلام (س) وئیمام جەعفەری سادق (ع) لە سەرانسەری ئێران

هاوکات لەگەڵ هاتنی ساڵۆگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ڕەحمەت حەزرەتی محەممەد وئیمام جەعفەری سادق علیەالسلام ئیمامی شەشەمی شیعەکانی جیهان لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی ری وڕەسمی جیژن ومەولودی خوانی بەڕێوە چوو.

هاوکات لەگەڵ هاتنی ساڵۆگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ڕەحمەت حەزرەتی محەممەد وئیمام جەعفەری سادق علیەالسلام ئیمامی شەشەمی شیعەکانی جیهان لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی ری وڕەسمی جیژن ومەولودی خوانی بەڕێوە چوو.

خەڵکی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێرانی ئیسلامی برێتی لە شیعە وسوننە ئەمڕۆ شەممە بە ڕازاندنەوەی مزگەوت، ماڵ ، کۆچەو کولان ودوکانەکان بە ئاڵاو چرای ڕەنگامە و بەرپا کرانی ڕێ وڕەسم و پەخش کردنی نو‌قڵ وشیرینی ، ساڵوگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی محەممەدی موستەفا پێغەمبەری مەزنی ئیسلام وساڵوگەڕی پڕپیت وبەرەکەتی شەشەمین ئەستێرەی دەرەوشاوەی ئاسمانی ئیمامەت وولایەت، حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق یان کردە جێژن. بەشداری موسوڵمانانی شیعە وسوننە لە ئێران لە جێژنی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام ، دێمەنی جون لە هاودڵی ویەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی نۆمایش داوە. خەڵکی شاری مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە ساڵوگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەر د س، وئیمام جەعفەری سادق ع ، تایبەتە بەرنامە گەلیکیان وەکوو وتاردان ومەدیحە سەرایی زاکرانی ئالو بەیتی عیسمەت وتەهارەت لە مزگەوت ، تەکیەکان ولەوان گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام ڕەزا ع ئیمامی هەشتەمی شیعە کانی جیهان ، بەڕێوە برد. خەڵکی وەلایەتمەداری قوم لە باشووری تاران، یش بە بەرپا کردنی بنکەی سەلەواتی وبڵاوکردنەوەی نەزرو شیرینی وشەربەت لەدایک بوونی پێغەمبەر وئیمام جەعفەری سادقیان شوێنە پیرۆزەکان بەتایبەت لە بارەگای کەریمەی ئالو بەیتی عیسمەت وتەهارەت حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە (ع) و مزگەوتی پیرۆزی جەمکەران کردە جێژن. خەڵکی شیرزا لە باشووری ئێران یش ئەمڕۆ شەممە بە بەشداری کردن لە گلکۆی ئەحمەد بن موسا شای چراغ جێژنی لە دایک بوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام وئیمام جەعفەری سادقیان بەڕێوە برد. زۆرێک لە هاوژینانی لاو یش لە ئێران بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام وئیمام جەعەفەری سادق بە وەڕی خستنی کاروانەکانی شادی جێژنی هاوسەرگیری خۆیان بەڕێوە برد و ئەم بۆنە پیرۆزەیان کردە جێژن.
........
300