مه‌سیحییه‌كان له گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان دوو دڵن
به‌پێی راپۆرتێك دوای ده‌ركردنی داعش له موسڵ، هێشتا ژیانی مه‌سیحییه‌كانی عێراق پارێزراو نابێت، بۆیه له گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان دوو دڵن.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس له راپۆرتێكی شیكاریدا ئاشكرای كردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق به‌ده‌ست ناكۆكییه‌كی گه‌وره‌ی تایه‌فه‌گه‌ری‌و مه‌زهه‌بی‌و ئاینییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ژیانی مه‌سیحییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه.
لێكۆڵه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، كۆتاییهاتن‌و ده‌ركردنی رێكخراوی داعش له موسڵ، نابێته هۆكارێك بۆ پاراستنی گیانی مه‌سیحییه‌كان، چونكه تا ئێستا بیری توندڕه‌ویی‌و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی عێراقه‌وه بره‌وی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، مه‌سیحییه‌كانی عێراق له دوای ساڵی 2003ه‌وه تووشی شاڵاوێكی گه‌وره‌ی كوشتن‌و رفاندن‌و ده‌ركردن هاتوون.
لێكۆڵه‌ران رونیشیان كردۆته‌وه، مه‌سیحییه‌كان گومانیان له‌وه هه‌یه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گیانیان بپارێزرێت، بۆیه دوو دڵن‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كانیان به‌دوور ده‌زانرێت.
١٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:٢٧
News ID: 797776
هێشتا ژیانی مه‌سیحییه‌كانی عێراق پارێزراو نابێت، بۆیه له گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان دوو دڵن.