حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وای كرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،ده‌گاته سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا‌و ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان تاوتوێ ده‌كات.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌كدا ڕایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادیی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، به یاوه‌ریی شاندێكی باڵای سه‌ربازی، گه‌یشتۆته سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا، له نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌كانی جه‌نگی به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان، دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی تاوتوێ كردوه.
ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه ده‌ستی پێكردوه‌و تا ئێستاش حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیران، دوو جاری تر سه‌ردانی سنوره‌كه‌ی كردوه.
١٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:١١
News ID: 797760
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،ده‌گاته سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا‌و ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان تاوتوێ ده‌كات.