ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، ژماره‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له شاری موسڵ رزگاركراون گه‌یشۆته 31 گه‌ڕه‌ك، هێرشیش بۆ سه‌ر سێ گه‌ڕه‌كی دیكه ده‌ستی پێ كردوه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، له ئاكامی هێرشی به‌رده‌وامی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له به‌ری خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ، شه‌وی رابردوو سێ گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی شاره‌كه له داعش پاك كراونه‌ته‌وه.
عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر رایگه‌یاندوه، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌نها دوو كیلۆمه‌تر له روباری دیجله دوورن، كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو به‌ری شاری موسڵ.
باسی له‌وه‌ش كردوه، فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانیی عێراق‌و هاوپه‌یمانان، هاوكارییه‌كی باشی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن‌و زیانێكی زۆریان به تیرۆریستانی داعش گه‌یاندوه.
فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی عێراق رونیان كردۆته‌وه، ته‌نها چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی به‌ری خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ ماون، له تیرۆریستانی داعش پاك بكرێنه‌وه، دوای كۆنترۆڵكردنیشیان، هێرش‌و په‌لامار بۆ سه‌ر به‌ری خۆرئاوای شاره‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه ده‌ستی پێ كردوه، له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا دژه‌تیرۆری عێراق رایگه‌یاند، قۆناغی یه‌كه‌می شه‌ڕی موسڵ به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هاتوه.
١٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٢٦
News ID: 797697
ژماره‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له شاری موسڵ رزگاركراون گه‌یشۆته 31 گه‌ڕه‌ك، هێرشیش بۆ سه‌ر سێ گه‌ڕه‌كی دیكه ده‌ستی پێ كردوه.