١٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٤:٣٦
ئێران یەکەم وڵات بووە ھاوکاری لۆجستی پێشکەش بە عێراق کرد

ئێران یەکێک بووە لەو وڵاتانەی دژی ئەو گروپە تیرۆریستییە، ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی سەربازیی پێشکەش بەعێراق کردووە، سەرانی ئەو وڵاتەش بەردەوام پاڵپشتی وڵاتەکەیان بۆ حکومەتی بەغداد دووپاتکردۆتەوە.



ھەر لەسەرەتای کۆنتڕۆڵکردنی ھەندێک ناوچەی عێراق لەلایەن تیرۆریستانی داعش، ئێران یەکێک بووە لەو وڵاتانەی دژی ئەو گروپە تیرۆریستییە، ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی سەربازیی پێشکەش بەعێراق کردووە، سەرانی ئەو وڵاتەش بەردەوام پاڵپشتی وڵاتەکەیان بۆ حکومەتی بەغداد دووپاتکردۆتەوە.

لەنوێترین لێدوانیدا “عوسمان غانمی” سوپا سالاری عێراق رایگەیاند، حکومەتی ئێران ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە دژ بەتیرۆریستانی داعش، وە یەکەمین وڵات بووە ھاوکاری لۆجستی و راوێژی سەربازی پێشکەش بە عێراق کردووە.

لەلایەکی ترەوە “قاسم تەقی زادە” جێگری وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، تا کۆتایی ھێنان بەتیرۆریستانی داعش لەعێراق، تاران ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی سەربازیی پێشکەش بە بەغداد دەکات، جەختیشیکردەوە، سوپای عێراق لەئۆپراسیۆنی موسڵدا گورزی کوشندەی لە داعش وەشاندووە.

ھاوکات”بەھرام قاسمی” وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەبێ ئەوەی ئێران دەستێوەردان لەخاکی عێراقدا بکات، ھاوکارییەکانی لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ بەغداد بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی کۆتایی بەو گروپە تیرۆریستییە دەھێندرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی تاران لەرێگەی تیمە پزیشکییەکانی وڵاتەکەیەوە چارەسەری ئەو سەربازە بریندارانەی کردووە کەلەکاتی شەڕوپێکدادانەکاندا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش برینداربوون، ھاوکات ھەندێک لەبریندارەکان لەنەخۆشخانەکانی ئێران چارەسەری پزیشکیان بۆکراوە.

پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغداد ھەر بواری سەربازی ناگرێتەوە، بەڵکو لەئێستادا پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە،بەپێی چەند ئامارێکیش، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران لە ساڵێکدا نزیکەی شەش ملیار دۆلارە.