نایجیریا؛ به‌هۆی ڕوخانی كڵێسایهكهوه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌هۆی داڕمانی سه‌قفی كڵێسایهكهوه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی نایجیریا، ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری نایجیریا ئاتشكرای كرد، به هۆی داڕمانی سه‌قفی كڵێسایهكهوه له شاری ئۆیۆی پایته‌خی ویلایه‌تی ئه‌كوا ئیبوم له باشووری خۆرهه‌ڵاتی نایجیریا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستدا، بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ی قوربانییه‌كان ئاشكرا بكات.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی نایجیریا بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه له‌نێوان 50 بۆ 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، تیمه‌فریاگوزارییه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردوی ئه‌و كڵێسایهوه.
١١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١١:٤٩
News ID: 797448

به‌هۆی داڕمانی سه‌قفی كڵێسایهكهوه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی نایجیریا، ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.