حه‌شدی شه‌عبی رو به سوریا پێشڕه‌ویی ده‌كات
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند: دوای كۆنترۆڵكردنی ناحیه‌ی تهلعهبته، هێزه‌كانیان به ئاراسته‌ی سنوری نێوان عێراق‌و سوریا، پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن.
له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: تهلعهبته، كۆمه‌ڵیك ڕێگای نێوان شار‌و شارۆچكه‌كانی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه به‌مزوانه له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه پرۆسه‌ی رزگاركردنی ته‌له‌عفه‌رو حهزهرو قه‌یره‌وان ده‌ست پێ ده‌كات.
وتیشی: ڕزگاركردنی تهلعهبته، ئاسانكاریی ته‌واو ده‌كات بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی له میحوه‌ری خۆرئاواوه، هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوه‌ندی شاری موسڵ.
٩ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٣١
News ID: 797116
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند: دوای كۆنترۆڵكردنی ناحیه‌ی تهلعهبته، هێزه‌كانیان به ئاراسته‌ی سنوری نێوان عێراق‌و سوریا، پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن.