ئێران داوای گۆڕيني شێوازی شەری موسڵ لە عێراق دەكات
ئێران داوا لە حکومەتی عێراق دەکات شێوازی شەڕی موسڵ بگۆڕێت و رێگە نەدات چەکدارانی داعش بەرەو سوریا بچن.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی ئیرانەوە بڵاوی کردوەتەوە؛ فەرماندە سەربازیی و دەسەڵاتدارانی تاران داوایان لە حەیدەر عەبادی کردوە شێواز و تاکتیکی شەڕی موسڵ بگۆڕێت و رێگە نەدرێت چەکدارانی داعش بەرەو خاکی سوریا بچن و ئەمەش بوەتە هۆی خاوبونەوەی ئۆپەراسیۆنەکان.
بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز؛ پلانی سەرەتایی ئۆپەراسیۆنی موسڵ ئەوەبوە کە لە سێ قۆڵەوە گەمارۆی چەکدارانی داعش بدرێت لە شاری موسڵ و دواجار رێگەیەک هەبێت لە رۆژئاوای شارەکە بۆ ئەوەی چەکدارە تیرۆریستەکان خۆیانی لێ دەباز بکەن و بتوانن هەڵبێن، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کردوە کە بە هەموشێوەیەک رێگە لە چونی چەکدارانی داعش بگرێت بەرەو سوریا.
رۆیتەرز بڵاوی کردوەتەوە؛ گۆڕینی پلانەکە بوەتە هۆی ئەوەی چەکدارانی داعش هیچ رێگەیەکیان بۆ دەربازبون نەمێنێت و ناچار بن تا دوا ساتی مەرگیان شەڕ بکەن.
ئاشکرا کراوە کە لە (17)ی مانگی تشرینی یەکەمدا لە لایەن دەسەڵاتداران و فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانەوە بە رەسمی دوای گۆڕینی شێوازی ئۆپەراسیۆنی موسڵ کراوە.
راپۆرتەکە باس لەوە دەکات، گۆڕینی پلانی ئۆپەراسیۆنەکە و گرتنی رۆژئاوای موسڵ تەنیا لە لایەن ئێرانەوە نەبوە، بەڵکو بەشیکێ پێشنیار و پلانەکە روسیا بوە و مەبەست لەم گۆڕانکاریە دروستکردنی"داوی مەرگ" بوە بۆ چەکدارانی داعش.
ئێران ئاراستەی شەری موسڵ بە عێراق دەگۆڕێت

ئێران داوا لە حکومەتی عێراق دەکات شێوازی شەڕی موسڵ بگۆڕێت و رێگە نەدات چەکدارانی داعش بەرەو سوریا بچن.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی ئیرانەوە بڵاوی کردوەتەوە؛ فەرماندە سەربازیی و دەسەڵاتدارانی تاران داوایان لە حەیدەر عەبادی کردوە شێواز و تاکتیکی شەڕی موسڵ بگۆڕێت و رێگە نەدرێت چەکدارانی داعش بەرەو خاکی سوریا بچن و ئەمەش بوەتە هۆی خاوبونەوەی ئۆپەراسیۆنەکان.