لە ٢٠١٦ دا داعش بەشێکی فراوانی ناوچەکانی ژێر دەستی لەدەستداوە
دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە راگەیاندنی خیلافەتی ئیسلامی لە عێراق و شام “داعش”، لەلایەن ئەبو محەمەد عەدنانی لەچەند بەشێکی عێراق و سوریاو دەرکەوتنی ئەبوبەکر بەغدادی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ لە موسڵ و خوناساندنی وەکو خەلیفەی موسوڵمانان و بەرزکردنەوەی دروشمی فراوان خوازی، ساڵی ٢٠١٦ قورسترین ساڵ بووەو بۆ تیرۆرستانی داعش و کە ناوچەیەکی بەرفراوانیان لە دەستدا.
بەراگەیاندنی پرۆسەی سەربازی رزگارکردنی موسڵ کە گەورەترین شاری ژێر دەستی داعشەوە ، شەری دژ بەو رێکخراوە تیرۆرستییە گەیشتۆتە لوتکەو دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی موسل لە ١٧ مانگی تشرینی یەکەم کە بە بەشداری ١٠٠ ھەزار سەرباز ئەنجام دەدرێت ھاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی سەربازی توڕەیی فورات کە لەلایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەرێوەدەچێت بەرەو شاری رەقەی سوریا کە بەپایتەختی خەلافەتەکەی داعش دادەنرێت.
بەدووری ھەزاران کیلۆمەتر لە عێراق و سوریا، ھەڵمەتێکی سەربازی دیکە دژ بەداعش لە لیبیا بەرێوەدەچێت و ھێزەکانی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی دوایین ناوچەکانی ژێر دەستی داعشیان لەشاری سیرت کۆنترۆڵکردۆتەوە.
لەسەرەتای دەستپێکردنی ھەڵمەتی سەربازی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤دا، داعش گورزی کاریگەری بەرکەوت، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٦دا داعش چەندین گەورە سەرکردەی مەیدانی و راگەیاندنی شارەزای لە دەستداوە، وەکو ئەبو محەمەد عەدنانی و ئەبو عومەر شیشانی و شاکر ئەبو وھەیب. بەپێی ئامارەکانی خۆرئاوا ساڵی ٢٠١٦ سەخترین ساڵ بووە بۆ داعش و جگە لە لەدەستدانی ناوچەیەکی فراوان لە عێراق و سوریاو لیبیا، بەھەزاران تیرۆرستی داعش کوژران و کە ھەندێکیان سەرکردەی ناوداری تیرۆرستانن، بەڵام سەرەرای ئەوەش شارەزایانی کاروبای تیرۆر ھۆشداری دەدەن لە تواناکانی داعش بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆرستی گەورەی ھاوشێوەی پەلارمارەکانی فەرەنساو بەلژیکاو عێراق.
٦ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٥١
News ID: 796473