نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری سوریا، هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپ، به‌ته‌نها شكست به داعش بهێنێت، ئه‌وا ڕه‌نگه ئه‌و ڕووداوه نه‌بێته هۆی كۆتاییهێنان به ناكۆكیی ناوخۆیی له سوریا.
له‌لێدوانێكیدا له لوتكه‌ی وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه له شاری ڕۆما به‌ڕێوه ده‌چێت، دیمستۆرا ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان په‌نا به‌رنه به‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی و گشتگیر..
ستیڤان دیمستۆرا_ نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری سوریا، وتی؛ كێشه‌ی گه‌وره و پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌وێ ئاراسته‌ی تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا و تیمه‌كه‌ی بكه‌م كاتێك ده‌یانبینین، پێم وایه هیچ كه‌س له جیهاندا دژی بۆچونه‌كانی ئێوه نیه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له عێراق و له سوریا ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كان پێویسته دژایه‌تیكردنی داعش بێ چ له‌ڕێی شه‌ڕ و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و گروپه یاخود شكستهێنان به‌سه‌ر ئه‌و گروپه. ئه‌گه‌ر بڵێین شكست، ئه‌وا پێویسته ئه‌و وانه‌یه به‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه كه له عێراق و لیبیا فێری بوین.
هه‌روه‌ها وتی؛ پێویسته چاره‌سه‌ری سیاسی و گشتگیر بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه بێبه‌ش كراون به‌تایبه‌تی سوننه مه‌زهه‌به‌كان له عێراق و سوریا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روی نه‌دا، ئه‌وا پێویسته ئێوه به‌یه‌كه‌وه بجه‌نگن به‌ڵام ناتوانن شكست بهێنن چ له رێی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی یاخود ناسه‌ربازییه‌وه له سوریا كه پێوسته زیاتر په‌نا ببرێته به‌ر بڕیاری سیاسی و گشتگیر و واقعییانه. ئه‌مه جه‌نگێكی له‌برییه. هه‌ربۆیه پێویستی به رێكه‌وتنی ئاشتییانه‌ی له‌بری هه‌یه.
٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٩
News ID: 795781
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری سوریا، هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپ، به‌ته‌نها شكست به داعش بهێنێت، ئه‌وا ڕه‌نگه ئه‌و ڕووداوه نه‌بێته هۆی كۆتاییهێنان به ناكۆكیی ناوخۆیی له سوریا.