عێراق؛ هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌ڕه‌كه ڕزگاركراوه‌كانی موسڵ كێوماڵ ده‌كه‌ن
هێزه‌كانی عێراق، هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه ڕزگاركراوه‌كانی موسڵ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، له میحوه‌ری ته‌له‌عفه‌ریش، پێكدادان له نێوان حه‌شدی شهعبیو داعشدا ڕوو ده‌دات.
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی دژهتیرۆرو پۆلیسی فیدراڵی، هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان له‌ناو شاری موسڵ ده‌ست پێ كردوه، به‌مه‌به‌ستی كێوماڵكردنی گه‌ڕه‌كه ڕزگاركراوهكانو پاككردنه‌وه‌یان له تیرۆریستان‌و مه‌ترسیی ئه‌منی.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: هه‌ڵمه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان، گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌رامه‌و ئاسایش‌و خهزراو چه‌ند شوێنێكی دیكه ده‌گرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد، له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانیان بۆ سه‌ر پێگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی داعش له ناو شاری موسڵ، مۆڵگه‌یه‌كی داعش خاپوور كراوه‌و چه‌ندین تیرۆریست كوژراون، چوار له كوژراوه‌كانیش فه‌رمانده‌و ئه‌میری داعش بوون.
هاوكات، له میحوه‌ری خۆرئاوای شاری موسڵیش، شه‌ڕو پێكدادان له نێوان تیرۆریستانی داعش‌و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا روویداوه.
٢٧ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٢٢:٢٧
News ID: 794750
هێزه‌كانی عێراق، هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه ڕزگاركراوه‌كانی موسڵ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، له میحوه‌ری ته‌له‌عفه‌ریش، پێكدادان له نێوان حه‌شدی شهعبیو داعشدا ڕوو ده‌دات.