بە پێی هەواڵی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع .ابنا. گروپی تیرۆرستی داعش بە بڵاو کردنەوەی گرتە ویدیویەکی نوێ هێزێکی کوردی سوریە بە شێوەیەکی زۆر دڵ تەزێن شەهید کرا .
لەم گرتە ویدیویە تیرورستێکی داعشی کە بە ابو انور الشامی ناسراوە چۆنیەتی دروست کردنی بومب فێری تیرۆرستە کانی تر دەکات .
لەم کەرتە فیدیویە دا داوا لە هەموو موسوڵمانانی جیهان کراوە تاکوو لە کافرەکان لە وڵاتانی ێەمریکا، بەریطانیا و فەرانسە تۆڵە بسێننەوە .
هەربە ئەو هویەوە ابوانور الشامی شێوەی دروست کردنی بومبێکی بچوک کە دەنگ و هێزێکی زوری هەیە بە هەموان پیشان دەدات .
لە ئەم ویدویە دا کە لە رەقە پایتەختی خۆ ناو نراوی داعش دروست بووە بومبەکە پێویستی بە قوربانیەکە بۆ تاقی کردنەوە
ئەم گەنجە 23ساڵە خۆی بە عبدل اسماعیل محمد الشیخ دەناسێنێت کە لە ڕەقە لە دایک بوە و لەگەڵ هێزەکانی کوردی بەرامبەر بە داعش هاوکاری کردوە .
لە ئیدامەی ئەم گرتە ویدیویەی داعش بومبەکەلە دورەوە بە کۆنترۆڵ هیدایەت دەکرێت لە نێو کۆڵە پشتیەک دانراوە و لە سەر پشتی اسماعیل دەیبەستن .
ئەم گەنجە کوردە بە پێی پەتی لە کاتێک دا کە دەگریت تیرورستان تەقە دەکەن لە بەرقاچی ناچار دەبێت ماوەیەکی زور لە نێو بیابان دا ڕا بکات .
دوای چەن دەقەیەک لە کاتێک دا کە اسماعیل شەکەت دەبێت لە ناکاو بوبەکە بە کۆنترۆڵ دەتەقێتەوە و ئەم گەنجە بە شێوەیەکی دڵ تەزێن شەهید دەکرێت .
شەهید بونی ئەم گەنجە لە کاتێک دایە کە نزیکەی بیست ڕۆژ لەمەوپێش هێزەکانی کوردی سوریای دیموکرات هێرشێکی بەر بڵاویان مسۆگەر کردوە بۆ ئازاد کردنی شاری ڕەقە ، مەقەر و پایتەختی خۆ ناونراوی داعش دەستی پێ کردوە .





















