خەڵکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بەربژاری پارتی کۆماریخواز لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتەی وک سەرۆک کۆماری داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکان هەڵبژارد.
ترەمپ توانی بە دەس خستنی٢٦٧دەنگبژێر (دە نگی ئێلێکترال کالێج) ببێت بە سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان.
هیلاری کلینتۆن، خەنیمە دیموکراتەکەی ترەمپ، لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ ترەمپدا، چووەتەژێر باری شکست هێنانەکەی.
ترەمپ پاش سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان ، لە شاری نیۆیۆرک و لەنێو لایەنگرانیدا وتی: ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئەمریکا برینەکانی سەرچاوەگرتوو لە ئاژاوەودووبەرەکی ساڕێژ بکات.
ناوبراو وتی: "هەر ئەمریکییەکە ئەو هەلەی بۆ دەڕەخسێ کە تواناو بەهەرەکانی پێشان بدات. پیاوان و ژنانی لەبیرکراوی وڵاتەکەمان چیتر لەبیرناکرێن. ئێمە ژێرخانەکانمان بنیات دەنێنیەوە."
ترەمپ وتی: " ئێمە هاوکاری گشت ئەو وڵاتانە دەکەین کە بەنیازی هاوکاری کردنی ئەمریکان. ئێمە، بەتەماین هاوکاری هەمووان بکەین. ئێمە لەهەوڵی هاوکاری کردنداین نەک شەڕ و کێشە."
خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئەو وڵاتە چوونەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان.
هیلاری کلینتۆن وەک بەربژاری پارتی دیموکرات لە ڕکابەرییەکی گەرم و گوڕدا لەگەڵ ترەمپ، شکستی هێنا.
......
300
دۆناڵد ترەمپ بوو بەسەرۆک کۆماری ئەمریکا هیلاری کلینتۆن لە ملەی گەرم و گوڕی هەڵبژارتن دا ،شکستی هێنا و
٩ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٠:٢٨
News ID: 790802
خەڵکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بەربژاری پارتی کۆماریخواز لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتەی وک سەرۆک کۆماری داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکان هەڵبژارد.