بەدوای تەقینەوە لە تکریت ، ناوەندی سەلاحەدینی عێراق لانی کەم 14 کەس کوژران و زیاتر لە 25 کەسی دیکە بریندار بوون ، لە حاڵێکدا کە تەقینەوەی ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە سامە ڕاش رووی دا.
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، لەزمان کەناڵی هەواڵیی سکای نیوز سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە پارێزگای سەلاحەدینی عێراق رایگەیاند بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوەیە لە بەر دەرگای رێکخراوی کەش ناسیی لە باشووری تکریت 14 کەس کوژران و زیاتر لە 25 کەسی دیکە بریندار بوون. لە نێو کوژراوەکان دا ئەفسەرێکی ئێراقییشی تێدایە.
هێزە ئاسایشییەکان دوابەدوای ئەمە لە شوێنەکە ئامادە بوون.
ئەو هێزانە هەروەها رێگاکانی سەر بەو شارەیان بەستووە و لە هەم وو ناوچەکانی تکریت سەقامگیر بوون و رێ و شوێنی ئاسایشیان رەچاو کردووە.
ئەو تەقینەوەیە بە ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژکراو رووی دا کە ناوەندی کەشناسیی کردبووە ئامانج.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەقینەوەیەکی دیکە لە ناوەندی موسافیرهەڵگریی سامە ڕا رووی دا.
هێزە ئاسایشییەکان یاسای رێگریی لە هات و چۆیان لە سامێرا جێبەجێ کرد و بە میکرۆفۆن داوایان لە دانیشتووانی سامێرا کرد وریا بن سەبارەت بە گۆڕانکارییە ئاسایشییەکان.
سومێریە نیوز راپۆرتی داوە ، 8 کەس تا ئێستا لە وتەقینەوانەدا کوژراون و 16 کەسیش بریندار بوون. لە نێو قوربانییەکانی ئەو رووداوە چەندین زیارەتکاری ئێرانیش شەهید و بریندار بوون. داعش بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوانەی وەئەستۆ گرتووە.
داعش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : سێ کەسی خۆکوژ دەستیان داوەتە ئەو هێرشە کە یەکیان لە تکریت و دوو کەسی دیکە لە سامێرا خۆیان تەقاندەوە.
بەو ئاراستەیە پارێزگاری سەلاحەدین وتی : کەمتەرخەمیی هەندێ لە کاربەدەستانی رێکخراوە ئاسایشییەکان بوو بە هۆی تەقینەوەکانی تکریت و سامێرا.
..........
300