ئێران بڕی ۲۰۰ ملیۆن یۆرۆ ده‌داته کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌ی که جێگیر له هه‌رێمی کوردستان پڕۆژه‌کانیان به‌هۆی قه‌یرانی دارایی لەو ناوچە راوه‌ستاوه .
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نازم ده‌باغ، نوێنه‌رتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران به خه‌ندان-ی راگه‌یاند:''ئه‌م هه‌فته‌یه، له کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران بڕیاری داوه بڕی ۲۰۰ ملیۆن یۆرۆ خه‌رج بکات بۆ ئه‌و کۆمپانیا ئێرانیانه‌ی که له هه‌رێمی کوردستان پڕۆژه‌کانیان به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه راوه‌ستاوه‌و پاره‌ی پڕۆژه‌کانیان بۆ خه‌رج نه‌کراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ئه‌و پاره‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌و کۆمپانیا ئێرانییانه‌یه که گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم کردووه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه نه‌ک ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که له‌گه‌ڵ پارێزگاکان گرێبه‌ستیان هه‌یه.
له‌ئێستادا نزیکه‌ی ۹۰کۆمپانیای ئێرانی له هه‌رێمی کوردستانن و له‌و ژماره‌یش نزیکه‌ی ۱۲کۆمپانیایان پڕۆژه‌ی ستراتیژییان له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت پاره‌ی بۆخه‌رج بکات بۆ ته‌واوکردنی پڕۆژه‌کان.
هه‌رێمی کوردستان زیاتر له ۲ ساڵه له قه‌یرانێکی سه‌ختی داراییدایه و حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت له کاتی خۆیدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بکات و موچه‌ی چه‌ند مانگێکیش قه‌رزاره سه‌رباری پیاده کردنی سیستمی پاشه‌که‌وتی موچه، هه‌ر به‌هۆی قه‌یرانه‌که‌وه زۆربه‌ی پڕۆژه‌کانی هه‌رێم کارکردن تێیاندا راگیراوه.
به‌وته‌ی نازم ده‌باغ، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێران بۆ ته‌واوکردنی پڕۆژه‌ی کۆمپانیاکانی ته‌رخانی ده‌کات، "بهسودێکی که‌مو ره‌مزی ده‌درێت به کۆمپانیاکان بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه وه‌ستاوه‌کانیان له هه‌رێمی کوردستان ته‌واو بکه‌ن".
له‌ئێستادا پڕۆژه‌ی تونێلی هه‌یبه‌سوڵتان و ڕێگای نێوان ده‌ربه‌ندیخان-عهربهتو چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی دیکه له‌هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمپانیا ئێرانییه‌کانه‌وه جێبه‌جێ دهکرێنو قه‌یرانی دارایی زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌ستاندووه.
.....
300
٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٠٩
News ID: 788175
ئێران بڕی ۲۰۰ ملیۆن یۆرۆ ده‌داته کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌ی که جێگیر له هه‌رێمی کوردستان پڕۆژه‌کانیان به‌هۆی قه‌یرانی دارایی لەو ناوچە راوه‌ستاوه .