سندوقی نێودەوڵەتی دراڤ لەمەڕ ڕەوشی نالەباری ئابووری عەرەبستانی سعوودیا وریایی دایە ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتیی ڕۆژی پینجشەممەی ئیرنا بە گێرانەوە لە سندوقی نێو دەڵەتی دراو ، " کریستیەن لاگارد" بەڕێوە بەری سندوقی نێو دەوڵەتی دراو دوای دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانیی پایە بەرزی سەعودی ، وێرای وریایی دان بە بەرپرسانی سەعودی ، خوازیاری هەوڵدان بۆ پێشگرتن لە ڕووخانیی ئابووری ئەو وڵاتە و بەدی هێنانی ڕێکارە کانیی لەبار وجۆر بەجۆر بۆ دەسخستنیی داهات لەم وڵاتە بوو . بەڕێوە بەریی سندوقی نێو دەوڵەتی دراو جەختیکرد ، ریاز دەبێ هەروا لەباوری کەمکردنەوەی خەرجەکانیی خۆی هەنگاو هەڵبگرێت تا بتوانی بەشێک لە کەسری بووجەی خۆی قەرەبوو بکاتەوە . " ئیبراهیم ئەلعەساف" وەزیری دارایی عەرەبستانیی سەعوودی یس بە دان نان لە سەر قەیرانیی دراوی وڵاتەکەی ووتی ، ڕیاز تەنیا ڕازی نابی بە لەچاپ دانیی بەڵگەی ئابووری لە ئاستی نێو دەولەتی و ڕیو شۆێنی دیکە بۆ چارە سەریی گرفتەکانی دراوی خۆی لە پێش دەگرێت . شکستی پیلانی نەوتیی عەرەبستان بۆ کەمکردنەوەی نرخی جیهانی نەوت لە دوو ساڵی ڕابردوو بووەتە هۆی ئەوە ئەو وڵاتە بۆ قەرە بووی کەسری بووجەی خۆی لە ڕێگای بەڕێوە بردنیی بەرتەسکییەکانی ئابووری وەکوو کەمکردنەوەی مووچە وحەقدەستەکان و بڵاوکردنەوەی بەڵگەی بایخ داری ئابووری لەم بوارە دا هەوڵ بدات وسەرمایە نانەوە لە بەشە جۆر بەجۆرەکان هەڵوەشێنێتەوە .
.........
300
٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٠٣
News ID: 788173
سندوقی نێودەوڵەتی دراڤ لەمەڕ ڕەوشی نالەباری ئابووری عەرەبستانی سعوودیا وریایی دایە ئەو وڵاتە .