بنکەو بارەگای پارتی کوردی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا "پەیەدە" لە باکووری ئەو وڵاتە کەوتە بەر پەلاماریی فرۆکە جەنگیەکانیی هێزی ئاسمانی سوپای تورکیا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتیی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ، ئەرکانیی هاوبەشی سویا تورکیا ، رۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند ، دوابە دوای پەلاماری سەربازییەکانیی ئەو وڵاتە لە چوار چێوەی ئۆپەراسیۆنیی "قەڵخانی فورات" لە پارێزگای حەلەب لە باکووری سوریا ، ٩ حەشارگەی ئەندامانی پارتی یەکێتی دێمۆکراتیی ئەو وڵاتە لەناو چوو. سویا تورکیا لەم بەیاننامەیە هەروەها ئیدعای کردووە ، زیاتر لە ٩٠ حەشارگەی ترۆریستانیی داعش لە باکووری سوریا یش کەوتنە بەر پەلاماری فرۆکە جەنگییەکانیی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە . ئەم بەیاننامەیە لە حالێکدا بڵاو دەبێتەوە کە نوێنەریی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمدواییە بە ڕەخنە گرتن لە خۆوەردانی سەربازی ئەمریکا و تورکیا لە سوریا ڕایگەیاند ، بە گوێرەی هەندێک لە شایەت وبەڵگەکان ، ئانکارا و واشنگتۆن هاوڕێ عەرەبستان ، قەتەر و ڕەژیمی زایۆنی پشتگرییەکانیی دراوی و چەکەمەنیی خۆیان لە ترۆریستان زۆرتر کردۆتەوە . شایانی باسە ، تانکەکانیی سوپای تورکیا ڕۆژی ٢٤ مانگی ئاگۆستی ئەمساڵ لە چوار چێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "قەڵخانی فورات" بە مەبەستی ئەوەی کە وەک بەرەنگاربوونەوەی تاقمەکانیی ترۆریستی ناوی لێ دەبات ، چووەتە نێو ناوچەی جرابلۆس لە پارێزگای حەلەب لە سوریا . دەوڵەتی دیمەشق بە شەرمەزار کردنیی ڕۆێشتنیی تانکەکانی تورکیا بۆ باکووری سوریا ئەم کردەوەی نموونەی بەرچاوی بنپێکردنیی دەستەڵاتداریەتیی نیشتمانی ئەو وڵاتە زانی .
.........
300
٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٤:٥٦
News ID: 788172
بنکەو بارەگای پارتی کوردی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا "پەیەدە" لە باکووری ئەو وڵاتە کەوتە بەر پەلاماریی فرۆکە جەنگیەکانیی هێزی ئاسمانی سوپای تورکیا .