٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٤:٣٣
هەوڵی لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لەپێناو چوونی بۆنێو شەڕەکەی "مووسڵ"ی ئێراق

لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بەئامانجی هاسانکاری لە ڕەوتی چالاکی فریاگوزاری لەنێو لایەنە دژبەرەکانی نێو شەڕەکەی "مووسڵ"ی ئێراق بریتی لە گرووپی ترۆریستی داعش وتووێژ دەکات .

لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بەئامانجی هاسانکاری لە ڕەوتی چالاکی فریاگوزاری لەنێو لایەنە دژبەرەکانی نێو شەڕەکەی "مووسڵ"ی ئێراق بریتی لە گرووپی ترۆریستی داعش وتووێژ دەکات .

بە  گوێرەی راپۆرتی رۆژی پینج شەممەی هەواڵدەری ئیسپۆتینیک ، یویس داکورد بە رێوە بەری گستی لیژنەی نێو دەوڵەتی خاچی سوور ووتی ، بۆ ئامادە بوون لە مووسڵ ، هەوڵبدەین بتوانین لەگەڵ هەموو گرووپە دژبەرەکان ، تاقمەکانیی میلیشیا و هەروەها ترۆریستانی داعش وتوویژ بکەین . داکورد ووتیشی ، ڕێکخراوەکانیی نیو دەوڵەتی هەر ئێستا دەستیان ڕاناگات بە مووسڵ و ڕەققە کە لە ژێر داگیرکاریی  ترۆریستانیی داعش دایە . داکورد ووتیشی ئەگەر چی ئەندامانیی ئەم لیژنەیە لە مووسڵ دا نین بەڵام لە کاتی هەڵاتنی دانیشتوانیی ئەم شارە خاچی سوور دەتوانێ خێرا یارمەتیی ئەوان بدات . بە دەسپێکرانیی ئۆپەراسیۆنیی ئازاد کردنیی مووسڵ لە ١٧ ئۆکتۆبر ، هیزە ئێراقییەکان سەرکەوتن گەلیکی بەرچاویان دەسخستووە و ترۆریستان ڕوحیەی خۆیان لە دەس داوە و شکستی قوورسیان ویکەوتووە . کاربەدەستێکی سەربازیی ئەمریکا ڕایگەیاند لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لە مووسڵی ئێراق تا بە ئێستا ٨٠٠ تا ٩٠٠ ترۆریستی داعشی کوژراون .
.......
300