"برت مەک گورک"ی نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەغدا پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوبرد کە گۆیا هەڕەشەیەک بۆسەر تورکیاو هەرێمی کوردستانی ئێراق .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە دەیلی سەباح، برت مەک گورک نێردراوی تایبەتی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژە داعش، وتی: پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و هەڕەشە لەدژ ئاسایشی تورکیاو حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقە.
مەک گورک کە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بەغدا قسەی دەکرد، پێی داگرت لەسەر ئەوەی کە پەکەکە جێی مەترسییە.
مەک گورک لەبەر دیداری لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کە بەزۆری یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لەخۆ دەگرێ، ڕەخنەی لێگیرابوو.
داکۆکی ئەمریکا لە یەپەگەو هاوکاری کردنیان، لەشەڕی دژ بەداعش کارتێکەری نەرێنی بووە لەسەر پەیوەندییەکانی واشنگتۆن-ئانکارا چونکە ئانکارا یەپەگە بەلقی سوری پەکەکەو هەڕەشەیەک لەدژ ئاسایشی سنوورەکانی خۆی دەزانێ.
........
300