٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٣:٥٨
گوتار و دیالۆگی ئیسلامی ڕاستین دەبێ جێی لەئیسلام ترساندن بگرێتەوە

یاریدەری کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت؛ دیالۆگی ئیسلامی راستین دەبێ جێی ئیسلامی رۆژاوایی و لەئیسلام ترساندن بگرێتەوە.

سەید عەبباس عێراقچی یاریدەری کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی چوارەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی مۆدێلی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە مەشهه د  لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، وتی: کۆمەڵگا ئیسلامییەکان لەوان ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەسەریانە، هەوڵ بدەن هەتا دیالۆگی ئیسلامی راستەقینە جێی دیالۆگی توندوتیژانەی ڕۆژاوا بگرێتەوە.

عێراقچی وێڕای پێداگری لەسەر یەکڕیزیی جیهانی ئیسلام وتی: لەچاخ و سەردەمی ئێستادا تایفی خوازی، براکوژی و تیرۆریزمی تەکفیری و داعشی لەشوێنە جیاجیاکانی جیهان بۆ وێنە، ئێراق و سوریا ، سیمایەکی کرێت و نامۆ لەگەڵ ماکی ئیسلامی خستووەتەبەرچاوی جیهانیان.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: ئەو وڵاتانەی لە ناوچەدا لە داعش و تەکفیرییەکان داکۆکی دەکەن دەبێ ئەو یارمەتییانە ببڕن و پەیوەستی بەرەی دژ بە تەکفیرییەکان ببن.

عێراقچی هەروەها ئاماژەی کردە پێکهاتنی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەئەندامەتی پەنجاو حەوت وڵاتی موسڵمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی رژیمی داگیرکەری زایۆنیستی و بەرەڤانی لە مافی گەلی فەلەستین و وتی: ئەو ڕێکخراوە دەبێ ئەرکەکانی جێ بەجێ بکات.

چوارەمین دانیشتنی نێودەوڵەتیی مۆدێلی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەزنجیرە جڤینەکانی "مەشهەد لەسەروبەندی ساڵی٢٠١٧"دا ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمیی بەئامادەبوونی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و تاها ئوزهان سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی تورکیا لە مەشهەد دەس پێکرا.

ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، دووهەم ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پاش ڕێکخراوی نەتەوەکانە کە پەنجاو حەوت وڵات لە چوار کیشوەری جیهان تێیدا ئەندامن.
......
300