حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە ڕۆژی دووشەمە لە کوتایی سەفەرەکەیدا بۆ پارێزگای ناوەندی و لە دانیشتنێکدا لە گەڵ پەیامنێران قسەی دەکرد ، هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر ڕووداوەکانی ناوچەیشی ڕاگەیاند و وتیشی هەڵوێستەکانی ئێران لە هەمبەر پرسی تێرۆریزم ڕوونە . ناوبراو دەسوەردانەکانی بیانی بڕێک لە وڵاتانی لە ناوچە بە پێچەوانەی بنەما نێونەتەوەییەکان زانی و وتی ئەو دەسوەردانگەلە ئاڵۆزی لە ناوچە توندتر دەکاتەوە . سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی : بڕێک لە دەسەڵاتە گەورەکان بە پرسی خەبات بە دژی تێرۆریزم نومایشێکی سیاسیان وەڕێ خستووە لە حاڵێکدا کە ئەو کێشەیە و شوێنەوارەکەی تووشی خویان ەاتووە . سەرۆک کوماری ئێران بەڵام لە ڕوانگەیەکی دیکەوە ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکای داوتە بەر ڕەخنە و گازەندە . بە م وتانەی ڕوحانی دەبێ دەبێ ڕەخنەی توند لە ڕەفتاری بە دوور لە مەعنەویەت و ئاکاری گەورە پیاوانی ئەمریکاش زێدە بکرێت . ڕوحانی لە وتەکانیدا لە شاری ئەراک هەڵبژاردنی نێوان هیلاری کلینتون و دوناڵد تڕامپ دوو بەربژاری سەرۆک کوماریەتی ئەمریکای هەڵبژاردنی نێوان خراپ و خراپتر وەسف کرد و وتی : ئەمریکا بانگەشە دەکات کە زیاتر لە 200 ساڵە دیموکراسی هەیە بەڵام لەودا ئاکار هیچ پێگەیەکی نیە . بەرلەوەش حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئێران هەفتەی ڕابردوو لە دیداری کۆڕێک لە بلیمەتانی زانستیی جەختیان کرد گرینگ نیە چە کەسێک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کوماریەتی ئەمریکا سەرکەوتوو دەبێت چونکوو ئەو هەڵبژاردنە کاریگەریەک لەسەر ڕوانگەی ئێران سەبارەت بە ئەمریکاییەکان دانانێت . ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامی وەبیریشیان هێنایەوە لە هەفتەکانی داهاتوودا یەکێک لەو کاندیدای هەنوکەیی ئەمریکا دەبێتە سەرۆک کوماری ئەمریکا کە خاوەنی دەسەڵات و هێزمەندی و سەروەت و سامان و زۆرترین چەکی ناڤۆکی و گەورەترین مێدیاکانی جیهانە . ڕێبەری ئینقلاب وتیشی کێشەکانی ئەمڕۆی مرۆپایەتی و دەرباز بوونی بیرۆکە ماڵیەکان ، جیهانی پێویست کردووە بە گوتارێکی نوێ لە پرسی مروڤایەتی و نێونەتەوەیی . ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی دوو ساڵ لەمەوبەریش لە نامەیەکدا ڕوو لە لاوان لە ڕوژئاوا تێرۆریزمی بە بنەمای تێگەیشتنی هاوبەشی جیهانی ئیسلام و کۆمەڵگای ڕۆژئاوا بۆ چارە دۆزینەوەی سەبارەت بە داهاتوویەک بە ئاسایشی زۆرتر زانیان بەڵام وتیشیان کە لە میانەی ئاڵۆزی و دڵەڕاوکێ کە کە لە ڕووداوەکانی فەڕانسە ئەزموون کرا بە ڕەنجێک کە خەڵکی ئێراق یەمەن سووریا و ئەفغانستان لە ماوەی ساڵانی دوور و درێژ دا کێشاوە جیاوازیەکی زۆر هەیە . بەڕێزیان لە شی کردنەوەی ئەو جیاوازیگەلە وتیشیان جیاوازی ئەوەیە کە جیهانی ئیسلام لە ڕەهەندگەلێکی بەربڵاوتر بە ئاستێکی زۆرتر و لە ماوەیەکی درێژتر دا قوربانی ترس و تۆقان نانەوە و توند و تیژی بووە . پرسی سەرەکی لەو بوارەدا پێوەرگەلی دوو فاقیانە لە ڕۆژئاوا لە هەمبەر تێرۆریزمە . چۆنکوو تا کاتێ کە پێوەری دوو فاقانە بە سەر سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا زاڵە و تا کاتێ کە تێڕۆریزم لە ڕوانگەی لایەنگرانیەوە هەر وەک توند ڕو و نێوان ڕۆ هەیە و لەوان لە ڕۆژئاوا پشتیوانیان لێ دەکرێت ناتوانرێ چاوەڕوانی کردەوەی جیدی لە شەڕ بە دژی تێرۆریزم لە لایەن ڕۆژئاوا بکرێت . ئەو جورە ڕەفتار و بیروکەگەلە ساڵەهای ساڵە کە کە بووەتە بەشێک لە فەرهەنگی سیاسی لە کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکان . گرینگ ئەوەیە کە ڕیشەی تێرۆریزم لە سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا یە بەڵام ڕۆژئاوا خۆی بە ئاڵاهەڵگری خەبات بە دژی تێڕۆریرم پیشان ئەدات لە حاڵێکدا کە بە کردەوە و ڕوانگەی ڕەگەز پەرەستائنە تەنیا سەرقاڵی کاولکردنی ئیسلام بوونە . ئەمڕۆکەیش ئەو ڕەوتە خەریکە دووپات دەبێتەوە و ئەمریکا بە هەمان ڕوانگەی زاڵیەتی خوازانە لە تێروریزم و توند ڕویی وەک ئامرازێک بۆ دزە و ناکۆکی نانەوە لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی کەڵک وەر دەگرن .
........
300
٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:١٣
News ID: 787766
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هۆی درێژەی کێشەی تێرۆریزم لە ناوچەکەی گەڕاندەوە بۆ حەزنەکردنی دەسەڵاتە ڕۆژئاواییەکان بە کۆتایی هاتنی ئەو قەیرانەو وتیشی بڕێک لە دەسەڵاتە گەورەکان کەڵک لە گروپە تێرۆریستەکان وەردەگرن وەک ئامرازێک لەپێناو بەدی هێنانی ئامانجەکانیان .