٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٠٨
زاڵ بوونی تۆکمەوتەواوی هێزە عێراقییەکان بەسەر شاری الرطبه

پارێزگاری ئەنبار ، لە رۆژئاوای عێراق ، باسی لە زاڵ بوونی تۆکمەوتەواوی هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بەسەر شاری الرطبه لەو پارێزگایە کرد.

پارێزگاری ئەنبار ، لە رۆژئاوای عێراق ، باسی لە زاڵ بوونی تۆکمەوتەواوی هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بەسەر شاری الرطبه لەو پارێزگایە کرد.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی سومێریە نیوز ، "صهیب الراوی"  ، پارێزگاری ئەنبار بە ئاماژە بە درێژەی پێشڕەوییەکانی هێزە عێراقییەکان وتی : هێزە چەکدارەکانی عێراق گەییشتوونەتە شەقامی الزیتون ، گەڕەکی المیثاق و بینای فەرمانداریی ئەو شارە.

لەو پەیوەندییەدا «عذال الفهداوی» ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاریی ئەنباریش بە ئاماژە بە زاڵ بوونی هێزە ئاسایشییەکان بەسەر دۆخی ناوخۆی شاری رطبە کوتی : هێزە ئاسایشییەکان بە پشتیوانیی عەشیرەتەکان ئۆپێراسیۆنی سەربازییان بە مەبەستی پاکتاو کردنەوەی ئەو ناوچانەی ئەندامانی داعش تێێدا سەقامگیر بوون لەو شارەدا جێبەجێ کردووە.

الفهداوی بە ئاماژە بە دۆخی یاسای قەدەغەی هات و چۆ لە شاری الرطبە تا کاتی پاکتاو کرانی ئەو ناوچانە لە ئامادە بوونی تیرۆریستان کوتی : یەکە سەربازییەکانی عێراق بە کەل و پەلەکانیان لە سەر ئاستی شار و دەورووبەری الرطبە سەقامگیر  بوون و ئەندامانی داعش پێ و شوێن دەگرن.

هێزە جەماوەرییەکانی عێراقیش لە پێناو هێزە ئاسایشییەکان بە بەرپەرچ دانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆسەر الرطبە ، زەرەرێکی زۆری لێداون.

هێزە ئاسایشییەکانی عێراق زۆربەی شارەکانی الانبار و ناوچە سەرەکییەکانیان لەوان الرمادی لە ناوەندی پارێگا و فەلوجە گەورەترین شارەکەی ئازاد کردووە و تەنیا سێ شاری "القائم" ، "راوه"  و "عنه" لە رۆژئاوای الانبار لە ژێر داگیری داعش ماوەتەوە.
.....
300