٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٨
پرێس کونفڕانسی ویلایەتی و عەمارحەکیم لە بەغدا

"سکرتێری گشتیی کۆگەی جیهانی ڕابوونی ئیسلامی"و "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئێراق" ڕوانگەی تەکفیریان بەیەکێک لە هەڕەشەو کێشە گەورەکانی جیهانی ئیسلام زانی .

بە  گوێرەی    ڕاپۆڕتی  ئیرنا  عەلی  ئەکبەری  ویلایەتی   سکرتێری    گشتیی  کۆگەی  جیهانی  ڕابوونی  ئیسلامی   و ڕاوێژکاری   ڕێبەری  موعەززەمی  ئینقلابی  ئیسلامی  ئێران  لە کاروباری  نێونەتەوەیی   ڕۆژی  پێنجشەمە  لە  دانیشتنی  هەواڵیی  هاوبەشی  لە  گەڵ  عەمار  حەکیم  سەروکی  ئەنجومەنی  باڵای  ئیسلامی   ئێراق  لە  بەغدا  وتی   :   ئەو  کوگەیە  لە هەوڵ  دایە  بیروکەی   تەکفیری  کە  یەکێک  لە  کێشەکانی  گەورەی  جیهانی  ئیسلامە  بنبڕ بکات .ویلایەتی   کە بە مەبەستی     بەشداری    لە  نوهەمین   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی  باڵای  کۆگەی   جیهانی   ڕاووبنی   ئیسلامی  سەردانی   بەغدای  کردوە  وتیشی  بەشداری  22  وڵاتی  ئیسلامی  لەو  کۆگەیە  نیشاندەری  یەکبوونی   موسوڵمانانە .

سەید عەمار  حەکیم  یش  لەو   دانیشتنەدا وتی   کونفڕانسی  ڕابوونی   ئیسلامی  لە  حاڵێکدا  لە  بەغدا   بەڕێوە  دەچێت    کە  ئوپراسیونی  گەورەی  ڕزگارکردنی  شاری  مووسڵ  و بەرەنگاربوونەوەی  لە گەڵ  تێروریستانی  داعشی  خەریکە بەڕێوە  دەچێت .  

سەروکی  ئەنجومەنی  باڵای   ئیسلامی  ئێراق  بە  وتنی   ئەوەی  کە   داعش هەڕەشەیەک  نە  تەنیا  بۆ   سەر  ئێراق  بەڵکوو بۆ سەر  هەموو   جیهانە   وتیشی   کۆگەی   جیهانی   ڕابوونی  ئیسلامی  کە بە    حیکمەتی   ڕێبەری  موعەززەمی   ئیمنقلابی  ئیسلامی  بناغە ڕێژی   کرا  بە  ئامادەبوونی   کۆڕێکی   زۆر  لە  زانایان  و کەسایەتیەکانی  سوننە     و شێعەی  جیهانی   ئیسلام  بۆ  ئاگاداری  لە  دوایین  بارودۆخی  جیهانی   ئیسلام ب ەڕێوە   دەچێت  .
.....
300