هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا سانا ئەمڕۆ بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سەربازیی ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ڕۆژی سێ شەممە لە چەند ئۆپراسیۆن، بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان لە شارۆچکەی سوران لە هەژدە کیلومەتری باکووری حەمایان تێک شکاند .
لەم پەلامارە ئاسمانییە بیست و یەک تیرۆریست لەوان سێ سەرکردەی تیرۆریستەکان بە ناوی ئەکرەم حەسیان، مەرعی دین رحال و ئەحمەد جەمیل سالح کوژراون .
ڕۆژی دووشەممەش فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی سوریا ، چەکەمەنی و نەفەرهەڵگری تیرۆریستانی بزووتنەوەی فەتحیان لە شارۆچکەی تەیبە ئیمام ، سوران ، لەتامنە و مورک داوەتە بەر پەلامار و تێکیان شکاندووە.
سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو پێشکەوتنی باشیان لە باکووری حەما دا بووە و شارۆچکەکانی کەوکەب و کەباریە و گوندەکانی مەعان ، کراح، مەعردس و مەزراکانی ڕۆژاوایی کراج و وێستگەی شەمەندەفەریان پاکتاو کرد .
ئەم دواییانە دوو شاری قودسیا و ئەلهان لە دەورووبەری دیمەشق دوای چوونەدەری تیرۆریستەکان لەم دووشارە درایە هێزی دەوڵەتیی سوریا ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٨:٤٢
News ID: 786442
بیست و یەک تیرۆریستی بزووتنەوەی فەتح لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا بۆسەر بنکەومەتەرێزی ئەوان لە شارۆچکەی سوران کوژراون.