١٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:٥٢
پێبەند بوونی هێزەکانی پێشمەرگەی کورد بە ڕێککەوتن وهاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: هێزەکانی پێشمەرگەی کورد لە هەڵمەتی ئازادکرانی موسڵ لە باکووری ئێراق لە ژێرداگیرکاری ترۆریستەکان پێبەندن بە ڕێککەوتن وهاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ، ڕۆژی شەممە لە وتاردانێکدا وتی: ئامادەیی بۆ دەسپێکی هەڵمەتی ئازاد کرانی موسڵ کراوەو هێزەکانی پێشمەرگە ی کورد لەگەڵ هێزەکانی سوپا وجەماوەری عێراق هاوئاهەنگن.

" بارزانی " بە ئاماژە بەمەکە بەغدا و هەولێر لەسەر دامەزرانی ئەنجومەنێکی سیاسی هاوبەش بۆ کۆنترۆڵ وچاوەدێری بەسەر دۆخ و گوڕانکاریەکانی دوای ئازاد کرانی موسڵ بە ڕێککەوتن گەیشتوون وتی: شەڕی موسڵ بۆ هەرێمی کوردستان لە سەرەتیەکانە وگرینگایەتی تایبەتی هەیە .

هەرئێستاکە فرەتر لە سەدو چل هەزار هێزی عێراقی بریتی لە سوپا ، هێزەکانی جەماوەری حەشدی شەعبی ، پێسمەرگە ی کورد ویەکەکانی تری سەربازی وئەمنیەتی عێراق لە قۆناخە جۆربەجۆرەکان لەدۆخی ئامادەیی تۆکمە وتەواو دان وئامادەی ڕاگەێندرانی فەرمانی پەلامارکردنن.

موسڵ ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لە باکووری عێراق ، لەژوئەنی دووهەزارو چواردە لە ژێر داگیر کاری تاقمی ترۆریستی داعشە....

کۆتایی کورتە نامە/310