به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : عەلی لاریجانی سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەممە لەنێو تازیەدارانی حوسێنی(ع) لە شاری قوم، وتی: ئەو وڵاتانە کە دەوری شمری زەمان دەبینن، ئامانجیان تێوەگلاندنی موسڵمانانی ناوچەیەو ئەو بارودۆخە ، دابینکرانی بەرژەوەندییەکانی رژیمی ئیسرائیلی لێ دەکەوێتەوە.
لاریجانی وتی: ئەنجامی ئەو موتاڵایانەی خودی ئیسرائیلییەکان ئەنجامیان داوە، ئەوەیە کە قەت نەهێڵن ئاوری شەڕ لە وڵاتانی ئیسلامی بکوژێتەوەو تەنانەت پەیوەندیش دامەزرێنن لەگەڵ گرووپە ڕەشەکوژەکاندا.
ناوبراو پێی داگرت: لە وەها بارودۆخێکدا ئێران دەبێ ئامادەتر بێ و دوژمنان بەباشی بناسێ و ئاسایش هەردەم بپارێزێ.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: بەهۆی فیداکارییەکانی هێزی پۆلیس، هێزە سەربازی و ئاسایشییەکان، دوژمنان نەیانتوانی ناهێمنی لەئێراندا بەدی بێنن....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:٣٢
News ID: 784933
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: هەندێ وڵات نایانەوێ قەیرانی سووریا کۆتایی پێ بێ.