سەید مورتەزا سەندی وتەبێژی ڕەوتی وەفای بەحرەین ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم وتی : ئالی خەلیفە خاڵی هاوبەشی زۆریان لەگەڵ زایۆنییەکان هەیە و هەر وەک ئەوانیش پێش بە بەشداری خەڵک بۆ خوێندنی نوێژ دەگرن.
سەندی پێداگری کرد : پێوەندی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و پیلانگێڕی ئەوان بە دژی ئومەتی ئیسلامی لە ڕابردوو بەشێوەی نهێنی ئەنجام دەبوو بەڵام ئەمڕۆ دوای ئەوەی عەرەبستان پێوەندی خۆی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرا کرد وڵاتانی دیکەی دەورووبەری کەنداوی فارس و لە سەروویانەوە بەحرەینیش پێوەندی خۆی لەگەڵ زایۆنیستەکان ئاشکرا کرد.
وتەبێژی ڕەوتی وەفای بەحرەین وتیشی : هەڵوێستی گەلی بەحرەین بۆ دانی یارمەتی و ڕاوەستان لە تەنیشت گەلی فەلەستین زۆر ڕوونە چونکە بەحرەینییەکان هەموو ساڵێ لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بەشداری دەکەن و سەرباری سەرکوت کردنیان لەلایەن دەوڵەتی بەحرەین، هیچکات ئەم ڕێپێوانەیان بەجێ نەهێشتووە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:١٣
News ID: 784052
وتەبێژی ڕەوتی وەفای بەحرەین وێڕای پێداگری لەسەر پێوەندی ڕژیمی ئالی خەلیفە لەگەڵ زایۆنیستەکان وتی : حکومەتی بەحرەین خاڵی هاوبەشی زۆریان لەگەڵ زایۆنیەکان هەیە .