ئایەتوڵڵا محممەد عەلی موەحیدی کرمانی لە خوتبەکانی ئەم حەوتەیەی نوێژی هەینی تاران وێڕای سەرەخۆشی کردنی گەیشتنی ساڵڕۆژی شەهید بوونی ئیمام حسێن (ع) و عاشورا و تاسوعای حسێنی ، هیواداری دەربڕی : موسوڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان بە بەسەرچەشن کردنی گیانبازی، ئازادی و فیداکاری ولە خۆبوردویی سەیدوشوهەدا و یارەکانی لە کەربەلا، بزاڤی ئەم ئیمامە مەزنە بۆ ئازاد و گەیاندنی مرۆڤەکان بە بەختەوەری و نیکبەختی، درێژە پێ بدەن .
ئیمامی جومعەی تاران وێڕای پەژارە دەربڕین لە هاوڕەوت بوونی وڵاتانی توندڕەوی عەرەب لەگەڵ هەوڵ و سیاسەتی شەڕخوازانەی دوژمنانی ئیسلام لەوان ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە وتی : ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە کە وڵاتانی ئیسلامی ڕابن و بە وشیارییەوە پێش بە هاتنەدی پیلانی نگریسی ئەوان بگرن .
ئایەتوڵڵا موەحیدی کرمانی هەروەها جارێکی تر بە وەبیرهێنانەوەی پێشگیری عەرەبستان لە ئامادەبوونی زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێ وڕەسمی حەجی ئەمساڵ وتیشی: کارەساتی ساڵی ڕابردوی مینا هیچکات لەبیر ناکرێت ، چونکوو هەستی هەموو موسوڵمانانی بەزاند.
وتاردەری نوێژی هەینی تاران داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد بۆ بەڕێوەبەرایەتی حەج بیرێک بکەنەوە چونکوو ئالی سعود شیاوەتی ئیدارەکردنی حەرەمەینی شەریفەینیان نییە .
ئایەتوڵڵا موەحیدی کرمانی هەروەها وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی کەڵک وەرگرتن لە توانایی فراوانی ئێران لە ڕێگەی پێشکەوتن و پەرەسەندن وتیشی : خەڵکی ئێران بۆ دەسڕاگەیشتن بە مافی خۆی پێویستی بە یارمەتی هیچ کەس نییە و لە کۆتایی داش ماڵ و سامانی دەست بەسەرداگیراوی خۆی لە ئەمریکا وەردەگرێتەوە.
وتاردەری نوێژی هەینی تاران وتیشی: گەلی ئێران هیچ هیوایەکی بە ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی نییە چونکو لە مێژووش دا ئەم وڵاتە جگە لە کارشکێنی کارێکی دیکەی نەکردووە. ...
کۆتایی کورتە نامە/310
٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٠٠
News ID: 784040
گوتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران داوای لە هەموو موسوڵمانان و رزگاریخوازانی جیهان کرد بەپەیڕەوی کردن لە ڕێنوێنیەکانی ئیمام حسێن (ع) و درێژەدانی بزاڤی عاشوورا بارودۆخی رزگارکردنی گەلان لەچنگی هەڵوێستی زۆردارانەی ملهوڕانی جیهانی دەستەبەر بکەن .