به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئه‌میر یوسف قوربانی، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌شی ئێران له کرماشان وتی: بڕیارگه‌ی نه‌جه‌ف له کرماشان داوای له هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌ش کردووه تاکوو له ئۆپراسیۆنێکی دژه تیرۆردا پشتیوانیان بکه‌ین و ئێمه‌ش جێبه‌جێمان کرد.ئه‌و زیادی کرد: گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئێران ئاماده‌ن و ده‌یانه‌وێت کاری تێکده‌رانه بکه‌ن، هه‌ر بۆیه ئێمه له درێژه‌ی ئه‌رکه‌کانی خۆمان به هاوکاری بڕیارگه‌ی نه‌جه‌ف، ۱۲ تیرۆریستمان له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا کوشت و ئۆپراسیۆنه‌که زۆر سه‌رکه‌وتووانه ته‌واو بوو.
ئه‌میر قوربانی له درێژه‌دا وتی: ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزه ئاسمانییه‌که‌ی ئاماده‌ی ئه‌وه‌ن به‌شداری له هه‌رجۆره ئۆپراسیۆنێک له ناوچه‌که‌دا بکه‌ن که به‌شێکی ئه‌م توان و ئاماده‌ییه له کوشتنی ئه‌م چه‌ند تیرۆریسته‌دا به ڕوونی نیشان درا.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی لقی ئه‌رته‌شی ئێران له کرماشان جه‌ختی کرد: یه‌کگرتوویی و هاودڵی هێزه‌کانی سوپا و ئه‌رته‌شی ئێران بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هیچ دوژمنێک نه‌توانێت سه‌روه‌ری خاکی ئێران پێشێل بکات....
کۆتایی کورتە نامە/310
٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٣٨
News ID: 783851
فه‌رمانده‌ری هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌شی ئێران له کرماشان وتی: به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌ش ۱۲ تیرۆریست کوژران و هەرواش ئاماده‌ی هه‌ر جۆره ئۆپراسیۆنێکی دژه تیرۆرین.