به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەرداری سەرلەشکەر ڕەحیم سەفەوی یاریدەدەری تایبەتی فەرماندەری باڵای گشت هێزەکان ڕۆژی پێنجشەمە لە یەکەمین ساڵڕۆژی سەرداری شەهید حسێن هەمەدانی لە هەمەدان ، بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەیانەوێ بە شەڕی نیابەتی پەراوێزێکی ئەمن بۆ ڕژیمی زایونی دابین بکەن وتی سەرەڕای هەموو ئەمانە هێزمەندی ئەمریکا لە چاو جیهانی و ناوچەییەوە لە حاڵی لاواز بوونە سەرداری سەرلەشکەر سەفەوی وەبیریشی هێنایەوە میحوەری خۆڕاگری بە هاوکاری ئێران ڕووسیا سووریا و حێزبوڵڵای لوبنان خەریکی گەیشتن بە سەرکەوتنە گەورەکان لە سوریایە .
یاریدەدەری تایبەتی فەرماندەری باڵای گشت هێزەکانی ئێران وتیشی : لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا و ب ە هۆی شەڕی نیابەتی ئەمریکا ، 300 هەزار کەس لە خەڵکی سووریا کوژران و 9 ملوێن کەس لە خەڵکی وڵاتانی ئێراق سورویا و یەمەن ئاوارە بوونە .
سەرلەشکەر سەفەوی وەبیریشی هێنایەوە سەعوودیەکانیش سەد میلیار دولار چەک لە ئەمریکا و وڵاتانی ئوروپایی کڕیوە کە بەشێکی زۆر لەو چەکانە بۆ ب وردمان و کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی یەمەن بەکار گرتوە .
سەردار سەرلەشکەر شەهید حاج حسێن هەمەدانی حەوتی ئوکتوبر 2015 شانزدەی ڕەزبەری ساڵی 1394 لە ڕەوتی ئوپراسیونی موستەشاری لە حەڵەبی سوریا شەهید کران ....
کۆتایی کورتە نامە/310