بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا ، سانا، سوپا و هێزی جەماوەری سوریا شەوی چوارشەممە لە ئۆپراسیۆنێک دا بە بەرپەرچ دانەوەی پەلاماری تاقمەکانی تیرۆریستی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەما ژومارێک لە تیرۆریستانیان کوشت.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریاش تانکەکانی نەفەرهەڵگری تیرۆریستان لە ئەدلەب لە باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان دایە بەر پەلامار کە لەم پەلامارە چل تیرۆریست کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
هێزی سوری هەروەها بنکەومەتەرێزی تیرۆریستەکان لە باشووری حەلەبیان دایە بەر پەلاماری بەربڵاوی خۆیان .
هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە هێزی سوری پەلاماری تیرۆریستەکان بۆسەر ناوچەکانی خان شێخیان بەرپەرچ دایەوە کە بە هۆی ئەم پەلامارانە ژومارێک لە تیرۆریستان کوژران و بریندار بوون.
دوابەدوای پەلاماری سوپای سوریا بۆسەر بنکەی تیرۆریستان لە دەورووبەری دیمەشق، چەند تیرۆریست کوژران و تێکهەڵچوونی نێوان تیرۆریستان و هێزی سوری هەروا درێژەی هەیە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٥٨
News ID: 783637
لە ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا بۆسەر بنکەی تیرۆریستەکان لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە دەیان تیرۆریست کوژراون.