بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی لوبنانی عەهد، سوپای ئێراق ڕۆژی سێ شەممە لە ئۆپراسیۆنێک دا لەشاری مووسڵ لە باکووری ئەم وڵاتە ئیبراهیم محەممەد هیل، ناودێر بە ئەبوو سلێمن سەرکردەی داعش و ژومارێکی دیکە لە تیرۆریستانیان کوشت.
هەرلەم حاڵەدا ناوەندی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ئەنباری ئێراق ڕایگەیاند بە ئازاد کرانی ناوچەی ترابشە لە باکووری ڕومادی، تیرۆریستانی داعش لەم ناوچەیە هەڵاتن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، گەڵاڵەی پاراستنی تۆکمەوتەواوی ناوچەکانی ئازاد کراوە لە ڕومادی ، هیت، بەغدای و حەدیسە بە تەواوی ئامادە کراوە و ئەم کارە ڕادەستی پۆلیسی خۆجێیی و بەسیجی عەشیرەیی دەکرێت.
هێزی سوپا و عەشیرەتی ئێراق بۆ دووهەمین حەوتەی لە دوای یەک ئازاد کردنی ناوچەکانی داگیرکراو لەلایەن داعش لە ڕومادی، درێژە پێ دەدات.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٩
News ID: 783630
لەنە بەردی سوپای ئێراق لەشاری مووسڵ، سەرکردەی داعش کوژرا.