٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٢٧
کۆماری چیک ، هێزی سەربازی ڕەوانەی ئێراق دەکا

حکومەتی چیک باسی بڕیارەکەی خۆی کرد لەمەڕ ناردنی یەکەی پزشکی و هێزەکانی مەشق پێکردنی سەربازیی بۆ ئێراق.

هەواڵدەریی ئاسۆشوەیتدپرێس نووسی؛ بهۆسلاف سۆبۆتکا سەرۆک وەزیرانی کۆماری چێک ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: ئەو بڕیارەی پراگ، بەشێکە لەهەوڵی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتیدانی ئێراق لە بەرەوڕووبوونەوەی داعش.

وەزارەتی بەرەڤانیی کۆماری چێکیش لەبارەی وردییاتی ئەو هەواڵە وتی: یەکەی تەندروستی وپاکپارێزی و دەرمان، ١٧ کەس لەخۆ دەگرێ کە کاریان ساڕێژی برینی بریندارانی ئێراقی و هێزەکانی هاوپەیمانییە.

بڕیارە یەکەی تەندروستی و دەرمانی چیک ، بنێردرێتە پێگەی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە لە٧٠کیلۆمیتری باشووری موسڵ هەڵکەوتووە.

هێزەکانی مەشق پێکەری چیکیش بەگوێرەی پێداویستی سوپای ئێراق، لەساڵی٢٠١٧دا دەچنە ئەو وڵاتە.

ناردنی هەردووک گرووپەکە، پێویستی بە پشت ڕاست کردنەوەی پەرلەمان هەیە. کۆماری چیک سەرەتای ئەمساڵیش ٣١ ئەفسەری مەشق پێکردنی ناردە ئێراق هەتا فڕۆکەوانیی فڕۆکەکانی چێکراوی چیک فێری فڕۆکەوانانی ئێراقی بکەن.....

کۆتایی کورتە نامە/310