٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٥٣
ئسراییل، سوور لە سەر سیاسەتی تە نگتر کردنە وەی گەمارۆی غەززە

ڕژێمی زایۆنی بە بێ ئاوڕنەدانەوە لە وشدارە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ڕەوشی جێی نیگەرانیی ناوچەی گەمارۆدراوی غەززە، درێژە دەدات بە سیاسەتی توندتر کردنی زەخت و گوشاری سەر دانیشتووانی ئەم ناوچەیە.

ئیدارەی کارەبای غەززە ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە بڕانی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لە میسر و ناوچە داگیرکراوەکان بەرەو غەززە و کەم بوونەوەی چالاکیی تەنیا هازگەی ئەم ناوچەیە لەبەر کەمبوونی سووتەمەنی ڕایگەیاند بڕانی کارەبا لە ناوەندەکانی ڕاژەکاری بەتایبەت ناوەندە دەرمانییەکان، ئاو و ئاوەڕۆ، تەندرووستیی دەیان هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەم ناوچەی خستۆتە مەترسییەوە.
بە پێی راپۆرتی وەزارەتی پاکپارێزی غەززە، بە بڕانی پەیتاپەیتای کاربا لە غەززە کە بۆتە هۆی پەک کەوتنی زۆربەی ناوەندە دەرمانییەکان، زۆرێک لە نەخۆشانی تووشبوو بە شێرپەنە، هەروەها کۆرپە تازە لەدایک بووەکان و نەخۆشانی تایبەت و ئەو کەسانەی کێشەی گورچیلەیان هەیە ، بەرەوڕووی مەترسی فەوتان دەبنەوە.
ناوەندی بەرگریکاری مافی مرۆڤ، "میزان" لە غەززەیش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ؛ وێرای ئەوەی کە بازرگانانی فەلەستینی ئیزنی هاوردە و هەناردەی کەل و پەلیان هەیە، ڕژێمی زایۆنی بە بێ هیچ بیانوویەک بە گرتنی دەیان بازرگانی فەلەستینی ، تەگەرە دەنێتەوە لە سەر ڕیگای گوێزرانەوەی بژی و پێداویستییەکانی خەڵکی غەززە بۆ ئەم ناوچەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنی لە گەڵاڵەیەکی نوێ بۆ پەرەپێدانی گەمارۆی غەززە، هاتنی کەل و  پەل بۆ ئەم ناوچەیەی لە ڕێگای دوو بوارگەی
"کرم ابوسالم" و "اریز" (بیت حانون) لە هەفتەی ڕابردووە دژوارتر کردووە.
زۆر بوونی زەخت و گوشاری ڕژێمی زایۆنی لە سەر بەشی بازرگانیی ناوچەی کەرتی غەززە لە کاتێک دایە کە ئەم ڕژێمە لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە گەمارۆی ئەم ناوچەی تەشەنە پێداوە و پێش بە هاتنی کەل و پەلی پێویستی بەشی بازرگانیی فەلەستین دەگرێ. ئەم ڕەوشە، ئابووریی غەززە و ئاسوودەیی دانیشتوانی تەواو خستۆتە بن کاریگەرییەوە.
هەر بۆیە ناوەندەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە وشدار لە حاند توندتر بوونەوی گەمارۆی غەززە، بەرتەسکیی دانراو لە لایەن ئسراییلەوە دژ بە فەلەستینییەکان بە لەمپەری سەر ڕێگای گەشانەوەی ئابووریی ئەم ناوچانە دەزانن.
بە پێی ڕاپۆرتی سنووقی نێودەوڵەتیی دراو، گەمارۆی غەززە و بەرتەسکیی هاتووچۆ لە ناوچە فەلەستینییەکانی دیکە کە لە لایەن ئیسراییلەوە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا دانراوە، نەک هەر پێشی گرتووە بە گەشانەوەی ئابووریی لەم ناوچانە، بەڵکوو بۆتە هۆی بەرز بوونەوەی ٢٥%ی ئاستی بێکاری و هەژاری لە ناوچە فەلەستینیەکاندا.
بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی ئابووریی فەلەستین، لەبەر تەگەرەنانەوەکانی زایۆنییەکان لە سەر  ڕێگەی بەڕێکرانی کەرەستەی بیناسازی بۆ غەززە و کەمتەرخەمیی وڵاتانی پێبەند بە ئاوەدان کردنەوەی ئەم ناوچەیە، وێرانییەکانی پەلامارەکەی ساڵی ٢٠١٤ی ئیسراییل بۆسەر غەززە تا دەیان ساڵی دیکە هەر بمێنێتەوە.
لە ڕەوشێکی ئەوتۆدا بەرپرسانی فەلەستینی بە پێداگری لە سەر بەردەوامی هەوڵەکان لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی غەززە، لە سەر ئەو بڕوایەن کە بێتوو کۆمەڵگەی جیهانی ڕێگاچارەیەک نەدۆزێتەوە بۆ ئەم کێشە و گرفتانەی کە ڕژێم زایۆنی دەینێتەوە، ئەم ناوچەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا نەک هەر کێشە و قەیرانە ئابوورییەکەی قورستر دەبێ ، بەڵکوو کارەساتێکی مرۆیی بە خۆیەوە دەبینێ.
...

کۆتایی کورتە نامە/310